پرسیار: حوکمی سوجدە بردن لەسەر پشتی پەنجەکانی قاچ نەک ژێرەوەی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوجدە لەسەر پەنجەکانی قاچ دەبەیت نەک پشتی قاچ، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەوەی کەسێک سوجدە ببات لەسەر پشتی قاچ ئایا نوێژی دروستە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوجدەی دروست نییە، کە ئەمە وتەی شافعی یەکانە، بەڵگە:
- وتەی پێغەمبەر (ﷺ): (وأطراف القدمین)، بنەوەی پەنجەکانی قاچە.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوجدە بردن لەسەر سەری قاچ دەبێت ژێرەوەی پەنجەکان بێت، ئەگەر شوێنی تر لەسەر زەوی دابنێت دروست نییە، خاوەنی البیان نەقل دەکات لە خاوەنی فروع: ئەگەر سوجدە ببات لەسەر پشتی قاچ دروستە، وتەی یەکەم وتەی ڕاستە). المجموع (٣/٤٠٤).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوجدەی دروستە، کە ئەمە وتەی حەنابلە و حەنەفی و مالکی یە، بەڵگە:
- فەرموودەکە دەفەرمووێت: (القدمین)، ئەگەر بنەوەی پەنجەکان یان سەرەوەی پەنجەکان لەسەر زەوی دابنێت، ئەوە قاچی لەسەر زەوی داناوە.
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر تەنها سوجدە لەسەر پەنجەکان ببات، ئەوەی دیار بێت دروستە، چونکە سوجدەی لەسەر دەست بردووە، بەم شێوەیە ئەگەر سوجدە لەسەر پشتی قاچ ببات ئەوەی هەندێک قاچی لەسەر زەوی داناوە و سوجدەی لەسەر بردووە، ئیلا ئەوە نەبێت تەرک کردن باشترە). الشرح الكبير (١/٥٦٠).
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (شافعی بۆ ئەوە چووە عیبرەت بە هەردوو دەست ناوەوەی دەستە، جا پەنجەکان بن یان لەپی دەست، هەردوو قاچیش ناوەوەی پەنجەکان، دروست نییە لەسەر پشتی ئەمانە، حەنابلە بۆ ئەوە چوون دانانی بەشێکی ئەو ئەندامانە دروستە جا ناوەوەی بێت یان پشتەوەی، چونکە فەرموودەکە هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ظاهر و باطن). الموسوعة الفقهية (٢٤/٢٠٧).
وتەی ڕاست مەجالی تێدایە و سوجدە لەسەر پشتی قاچ دروستە و نوێژیشی دروستە، واللە أعلم.