پرسیار: حوکمی درێژ کردنەوەی تەکبیرەی لە سوجدە هەستانەوە بۆ بە پێوە وەستان لە نوێژدا چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەکبیرەکانی انتقال دەبێت وەک یەکتر بن نابێت یەکێکیان درێژ بکەیت و یەکێکی تر کورت بکەیت، پێچەوانەی ئەوانەی دەڵێن باشتر وایە بۆ تەحیاتی نوێژ تەکبیرەکان درێژ بکەیت بۆ ئەوەی مأموم بزانێت کاتی دانیشتن و تەحیات خوێندنە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەم بینیووە لە کتێبەکانی فوقەهاکانی پێشتر جیاوازیان خستبێتە نێوان تەکبیرەکانی ئیلا تەکبیرەی بە پێوە وەستان بۆ چوونە سوجدە نەبێت، وە تەکبیرەی لە سوجدە هەستانەوە بۆ بە پێوە وەستان لەبەر دووری مەسافەیان تەکبیرەیان درێژ کردووە، بەڵام سوننەت لەپێش ترە شوێنی بکەویت هیچ جیاوازی نەخەیتە نێوان تەکبیرەکان). فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٣٧).