پرسیار // کەسێک کوژراوە و لاشەی پارچە پارچە کراوە و تەنھا قاچی دۆزراوەتەوە ، ئایا نوێژی جەنازەی لەسەر دەکرێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن جیا بوونەوەی ئەندامەکانی مرۆڤ ئەم دوو حالەتانەن :
حالەتی یەکەم // کەسێک مردووە بەھۆی ڕووداوێک یان شەڕ تەنھا ئەندامێکی لاشەی ماوە ، ئەمەیان نوێژێ لەسەر دەکرێت و ئەو ئەندامە دەنێژرێت .
حالەتی دووەم // کەسێک زیندووە بەھۆی ڕووداوێک یان ھەر ھۆکارێکی تر ئەندامێکی لێی جیا دەکرێتەوە ، ئەمەیان نوێژ لەسەر ئەو ئەندامەی ناکرێت چونکە کەسە ڕۆحی بەسەردا نەچووە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک پارچە پارچە بوو بێت بە ھۆی ڕووداوێک ، ئەوا ئەندانەکانی لاشەی کۆ دەکرێنەوە ، ھەروەک چۆن زیندوو ئەگەر ئەندانەکانی لێی جیا ببنەوە دەبێت کۆ بکرێنەوە ، وە مردووش ھەموو ئەندامەکانی پێکەوە دەبەسترێنەوە و نوێژی لەسەر دەکرێت .
ئەگەر بوترێ : ئەگەر کەسێکی زیندوو ، واتە بۆ نموونە : پیاوێکی تووشی ڕووداوێک بوو و قاچی یان دەستی لێی جیا بووەوە و خۆی زیندووە ، ئایا نوێژ لەسەر قاچی دەکرێت ؟ دەلێین : نەخێر ، چونکە ڕۆحی دەرنەچووە و زیندووە ، بەلام ئەگەر مردووێک دۆزراوە و ھەست کرا کە ئەمە مرۆڤە و تووشی ڕووداوێک بووە ، لاشەی تیا چووە ئیلا قاچی نەبێت ، ئەوە نوێژی لەسەر قاچی دەکرێت ، .... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٥ لاپەڕە ٥٨١
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ