پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر (جلسة الاستراحة) لە نوێژدا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە (جلسة الاستراحة) لە نوێژدا دەڵێن:
١ـ (جلسة الاستراحة): دانیشتنێکە دوای سوجدەی دووەم بۆ هەستانەوە بۆ ڕەکاعەتی دووەم و چوارەم.
٢ـ جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی ئەم دانیشتنە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەت نییە دابنیشت لەم شوێنە ئەگەر کەسێک پێویستی پێی نەبێت، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و وتەی بەناو بانگی ئەحمەد و ابن قیم و ابن عثیمینە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوننەتە، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و داود الظاهری و ئیمام النووی و شەوکانی و ابن باز و ئەلبانی یە.
وتەی ڕاست (جلسة الاستراحة) سوننەتە بۆ کەسێک پێویستی پێی هەبێت نەخۆش بێت، یان ئەگەر گەورە بووبێت یان ئەگەر ئازاری لە ئەژنۆی هەبێت یان عوزری تری هاوشێوەی ئەمانە، ئەگەر نا دانانیشیت، بەڵگە:
- عن معاويةَ رضيَ اللهُ عنه قال: قال رسولُ اللهِ (ﷺ): (لا تُبادِروني في الرُّكوعِ والسُّجودِ فإنِّي قد بدَّنْتُ). رواه أبو داود (٦١٩)، وابن ماجه (٧٩٧)، وأحمد (٤/٩٢) (١٦٨٨٤). احتج به ابن حزم في (المحلى) (٤/١٥٨)، وصححه ابن تيمية في (مجموع الفتاوى) (٢٣/٣٣٦)، وقال الألباني في (صحيح سنن أبي داود) (٦١٩): حسن صحيح. وحسَّنه الوادعي في (الصحيح المسند) (١١٣٨).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پێغەمبەر (ﷺ) ئەمەی کردووە لەبەر سەبەب، دروست نییە بۆ کەسی تر جلسەی استراحە بکات.
- زۆربەی ئەوانەی باسی چۆنییەتی نوێژی پێغەمبەریان کردووە کەس باسی ئەم دانیشتنەی نەکردووە، ئەگەر سوننەت بوایا باسیان دەکرد.
- ئەم دانیشتنە ئەگەر سوننەت بوایا زیکرێکی تایبەتی دەبوو، ئەم دانیشتنە هی ئیسراحەتە نەک تعبدی بێت.
٣ـ هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن کەس نەیگوتووە واجبە، هەندێک متأخرین کە تووندن لە شوێن کەوتنی سوننەت دەڵێن واجبە، وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە سوننەتە. فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢٨٥).
٤ـ هەر کەسێک ئەم دانیشتنەی لا سوننەت بێت ئەگەر بەدوای ئیمامەوە نوێژ بکات دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت و نابێت دابنیشێت، لەبەر ئەوە ئیمام ئەگەر تەحیاتی یەکەمی تەرک کرد واجبە لەسەر مأموم شوێنی بکەوێت کە تەحیاتی یەکەم واجبە بخوێنیت، کەواتە ئەگەر سونەتی تەرک کرد لەپێشترە شوێنی بکەوێت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت شوێن کەوتنی ئیمام لەپێش ترە لە دواکەوتن بۆ کردنی سونەتێک، واللە أعلم). مجموع الفتاوی (٢٢/٤٥٢).
٥- ئەم دانیشتنە هیچ زیکرێکی تایبەتی نییە، چونکە باسی هیچ زیکری نەکردووە، وە ئەسل وایە عیبادات تەوقیفی یە مەگەر بەڵگە هاتبێت بۆ جێگیرکردنی.