پرسیار: حوکمی مەسح کردنی دەم و چاو دوای دوعا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەسح کردنی ڕوخسار دوای دوعا کردن دەڵێن:
١ـ دروست نییە مەسحی ڕوخسار بکرێت دوای دوعا، لەبەر ئەوەی فەرموودە بە متواتری نەقل کراون پێغەمبەری خوا دوعای کردووە، نەقل نەکراوە مەسح ڕوخساری کردبێت دوای دوعا.
٢ـ مەسح کردنی ڕوخسار بە هەردوو دەست دوای دوعا هیچ فەرموودەی صحیح لەسەری نەهاتووە جگە لە یەک دوو فەرموودەی لاوازە نەبێت، ئەویش نابنە بەڵگە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٢٢/٥١٩).
٣ـ ئەگەر مەسح کردنی ڕوخسار دوای دوعا دروست نەبێ، ئەوە مەسح کردنی لاشە و ئەندامەکانی تری لاشە لەپێشترە دروست نەبێت دوای دوعا.