پرسیار: دروستە کەسێک لە دوای تەحیات دوعا بکات تەنها بۆ دونیا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دوعا سێ بەشە:
١ـ دوعا تەنها بۆ ئاخیرەت.
٢ـ دوعا بۆ دونیا و ئاخیرەت.
٣ـ دوعا تەنها بۆ دونیا.
سەبارەت بە دوعای ئاخیرەت و گشتی (واتە: بۆ دونیا و ئاخیرەت) دروستە لەناو نوێژدا بکرێت بە بەڵگەی دەق و ئیجماع، نموونە: تۆ دەڵێیت: (ربنا آتنا في الدنیا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار)، ئەمە دوعای گشتی یە، دوعای تایبەتە بە ئاخیرەت وەک: (اللهم اغفر لي).
سەبارەت بە دوعای تایبەت بە دونیا لەناو نوێژدا جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، هەیە دەڵێت نوێژ بەتال دەبێت بەم دوعا کردنە، ئەگەر بڵێیت: خوایە خانوویەکی فراوانم پێ بدە یان ئوتومبێلێکی جوان و شتی تری وەک ئەمانە، دەڵێن: نوێژ بەتال دەبێت، بەڵام ئەم وتەیە لاوازە، چونکە فەرموودەی ابن مسعود دەفەرمووێت: (ثم لیتخیر من الدعاء أعجبە إلیە)، دوعای تایبەت نەکردووە.
ابن تیمییە و ابن قیم دەڵێن: دوعا کردن لەناو نوێژ باشترە لە دوای نوێژ، چونکە تۆ لە مناجاتی خوای گەورە دای، بەڵام دوای نوێژ لە مناجات تەواو بوویت. فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٤٠٩-٤١٠).