پرسیار: وتەی: (كَمَا بَارَكْتَ عَلَى ءَالِ إِبْرَاهِيمَ)، نابێتە بەڵگە ئیبراهیم (علیە السلام) باشترە لە پێغەمبەر (ﷺ)؟ چونکە پیتی (کاف) پیتی چوواندنە (تشبە)ە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دوو وەڵامیان هەیە:
١- ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشترین وتە ئەوەیە بلێیت: محمد (ﷺ) لە (آل إبراهیم)ە، إبراهیم باوکیەتی، وەک ئەوەیە داوای سەلاوات بۆ پێغەمبەر کراوە دوو جار، جارێکیان بە تایبەت و جارێکی تر بە شێوەی گشتی). جلاء الأفهام لاپەڕە (١٥٠).
٢- کاف بە مانای تعلیل دێت، ماناکەی بەم شێوەیە دەبێت: (اللهم صل علی محمد لأنك صلیت علی إبراهیم)، کەواتە پیتی کاف لە وتەی: (کما صلیت علی آل إبراهیم) دەڵێن بە مانای (تعلیل) دێت نەک (تشبیە)، چونکە ئەگەر بە (تشبیە) لێک بدەیتەوە کێشە دروست دەبێت، (مشبە) نزمترە لە (مشبە بە).