سەردێری پرسیار:حوکمی دواخستنی خۆ شۆردنی لەشگرانی تا دوای بانگی بەیانی لە مانگی ڕەمەزان ؟

بەرواری دانان :2018-10-06 کۆدی پرسیار:298

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە خۆشۆردنی لەش گرانی لە مانگی ڕەمەزان دوای بانگی بەیانی بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن سەرەتا جیاوازی هەبوو دەیانگوت نابێت بەڕۆژوو بن پاشان ئەم جیاوازییە نەما هەموو زانایان بوون بە یەک دەنگ کە دروستە دوای بانگی بەیانی خۆت بشۆیت وە بە ڕۆژوو بیت .

عن ٲبي هریرة رضي الله عنه قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( ٳذا نودي للصلاة صلاة الصبح و ٲحدكم جنب فلا یصومن یومه )) رواە احمد ، و ابن حبان

واتە : ئەگەر بانگ درا بۆ نوێژی بەیانی یەکێک لە ئێوە تووشی لەش گرانی ببوو با بەڕۆژوو نەبێت ئەو ڕۆژە .

سەرەتا جیاوازی هەبوو پاشان اجماع دروست بوو کە دروستە ، ئیمام النووی لە شرح صحیح مسلم ج۷ لاپەڕە ۲۳۱ اجماع نقل دەکات

عن عائشةَ وأمِّ سلمة رضي الله عنهما : (( أنَّ النبيَّ صلى الله عليه وسلم كان يُصبح جُنُبًا من جماعٍ ثم يغتَسِلُ ويصوم )) متفق عليه

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەرەبەیانی بەسەردا دەهات لەش گران بوو بە جووت بوون پاشان خۆی دەشوشت و بە ڕۆژوو دەبوو .

وزاد مسلم في حديث أم سلمة فقالت : (( کان رسول اللە صلی الله علیه وسلم یصبح جنبا من جماع لا من حلم ثم لایفطر ولا يقضي ))

واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بەرەبەیانی بەسەر دا دەهات لەش گران بوو بە جووت بوون نەک لە خەو پاشان ڕۆژووی نەدەشکاند و نەدەگێڕاوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە گشتییە ڕۆژووی واجب و سونەت دەگرێتەوە ، بەلگە :

(۱) درێژە پێنەدان بەلگەیە کە هەردووکیان دەگرێتەوە .

(۲) فەرموودەکە دەلێت : (( ولا یقضي )) واتە : نەی گێڕاوە ڕۆژوو ، ئەمە بەلگەیە چونکە ڕۆژوو گێڕانەوە تایبەتمەندی ڕۆژووی واجبە ، ئەگەر واجب دروست بێت سونەت لەپێشترە دروست بێت . )) شرح بلوغ المرام ج۷ لاپەڕە ۳٤۳

زانایان حەیزی و نیفاسیش قیاس دەکەن لەسەر لەش گرانی ، هەر ئافرەتێک پاک ببێتەوە پێش فەجری ڕاستگۆ یان بانگی بەیانی دەتوانێ خۆشۆردنی حەیز دوابخات بۆ دوای بانگی بەیانی یان فەجری ڕاستگۆ .

هەروەها زانایان دەلێن دروستە ئەگەر بە گومان بیت لە هەڵاتنی فەجری ڕاستگۆ جماع (جووت بوون ) بکەیت هەروەک چۆن دروستە خواردن بخۆیت .

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وکلوا واشربوا حتی یتبین لکم ......(۱۷٨) )) البقرة ، واتە : بخۆن و بخۆنەوە هەتا بۆتان بەدیار دەکەوێت فەجری ڕاستگۆ .....

ئەم ئایەتە بەلگە دروستە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە کاتی گومان هەتا دڵنیا دەبێت فەجر هەڵاتووە ، کەواتە جماعیش دروستە چونکە هەمان حوکمی هەیە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بلێت : ئەگەر فەجری بۆ ڕوون بووە جماعی " واتە جووت بوونی " کردووە دوای فەجری ڕاستگۆ " حوکمی چییە ؟

وتەی ڕاست ئەوەیە کە هیچی لەسەر نییە و ڕۆژووەکەی دروستە و کەفارەت و گێڕانەوەی لەسەر نییە .

هەندێک زانا دەلێن دەبێت خۆی ڕۆژووەکەی تەواو بکات و پاشان بگرێتەوە و کەفارەتیش بدات ، بەلام وتەیەکی لاوازە پێچەوانەی قورئانە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " حتی یتبین لكم " )) شرح بلوغ المرام ج۷ لاپەڕە ۳٤۰

زانایان دەلێن ئەگەر فەجری ڕاستگۆ هەڵبێت کەسێک جماع لەگەڵ خێزانی ، پاشان بوەستێت و دەربهێنێت لەو کاتە ڕۆژوو گێرانەوە و کەفارەتی لەسەر نییە ، چونکە سەرەتا جماع بۆی ڕێگە پێدراوە بوو ، بەلام بەردوام بوون لەسەری حەڕامە ، ئەوەی بەردەوام بێت دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە و کەفارەتیش بدات ئیلا ئەگەر نەزان بێت .

پوختەی وەلام زانایان :

(۱) هەر کەسێک خۆشۆردنی لەش گرانی دوا بخات بۆ دوای نوێژی فەجری ڕاستگۆ ڕۆژووی دروستە .

(۲) هەر ئافرەتێک پاک بووبێتەوە لە حەیز و نیفاس پێش فەجری ڕاستگۆ پاشان خۆشۆردن دوابخات بۆ دوای فەجری ڕاستگۆ ڕۆژووی دروستە .

(۳) هەر کەسێک بەگومان بێت لە هەڵاتنی فەجری ڕاستگۆ وە جماع بکات ڕۆژووی دروستە ئەگەر چی پاشان بۆی بەدیار بکەوێت کە جماعی کردووە لە دوای فەجر .

(٤) هەر کەسێک لەکاتی جماع کردن بۆی بەدیار کەوت کە فەجری ڕاستگۆ هەڵات ، ئەمەیان ڕاودەوەستێت و دەردەهێنێت و ڕۆژووی دروستە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام