پرسیار: سوودی نوێژی سوننەت کردن لە مالەوە چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باشتر وایە نوێژی سونەت لەمالەوە بکرێت، نوێژ کردن لە ماڵەوە چەند سوودی هەیە:
- تەواو خشوعی و ئیخلاسی بەندە و دوور بوون لە ڕیا.
- کردنی نوێژ لە مالەوە مال ئاوەدان دەکرێتەوە و ناوی گۆڕستانی لەسەر لادەچێت.
- پاداشتی زیاترە و دەبێتە هاندەر بۆ مالەوە و دەبیتە پێشەوایەکی باش بۆ مال و مناڵ.