سەردێری پرسیار: باشترین و خێرترین سوننەتی ڕەواتب کامە نوێژە؟

بەرواری دانان :2023-07-19 کۆدی پرسیار:2983

پرسیار:

پرسیار: باشترین و خێرترین سوننەتی ڕەواتب کامە نوێژە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دوو ڕەکاعەتی پێش نوێژی بەیانی باشترین ڕەواتبە، تایبەتمەندی دوو ڕەکاعەتی بەیانی لە سێ شتە:

یەکەم: باشترین ڕەواتبە، هەتا پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی:  (رکعتا الفجر خیر من الدنیا وما فیها).

دووەم: ئەم سونەتە لە سەفەر و حضر دەکرێت پێچەوانەی ڕەواتبی مغرب و عیشا و نیوەڕۆیە ئەگەر مرۆڤ لەسەفەر بێت ئەم سێ نوێژە ڕەواتبانە ناکات، سەبارەت بە دوو ڕەکاعەتی بەیانی لەسەفەر دەکرێت.

سێیەم: ئەم دوو ڕەکاعەتە خوێندنەوەی تایبەتی هەیە، ئەویش: (قل یأیها الکافرون) لە ڕەکاعەتی یەکەم، وە (قل هو اللە أحد) لە ڕەکاعەتی دووەم.

لە ڕەکاعەتی یەکەم: ﴿قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ﴾ {البقرة: ١٣٦}.

لە ڕەکاعەتی دووەم ئەم ئایەتە دەخوێنی: ﴿قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلاَّ نَعْبُدَ إِلاَّ اللَّهَ وَلا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً وَلا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ﴾ {آل عمران: ٦٤}.

باشتر وایە جارێکیان ئەمە بخوێنێ و جارێکی تر ئەوەی تر بخوێنێ، چونکە هەردووکیان لە پێغەمبەر (ﷺ) جێگیر بوون. فتح ذي الجلال والإکرام (٤/١٥١-١٥٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام