پرسیار: کەسێک لە ڕەکاعەتی دووەم بۆ تەحیات دانەنیشت هەستاوە، ئایا دروستە بگەڕێتەوە بۆ تەحیات خوێندن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەهو کردن کاتی هەستانەوە لە سوجدە بۆ قیام ئەم چوار حالەتانەن: 
یەکەم: کەسێک خۆی ئامادە دەکات بۆ هەستانەوە بۆ ڕەکاعەتی سێیەم، لە سنوری دانیشتن تێناپەڕێت، ئەمەیان دەگەڕێتەوە تەحیات دەخوێنێت و سوجدەی سەهو نابات، چونکە کەسەکە هیچی زیاد نەکردووە و هیچی کەم نەکردووە لە حالەتی دانیشتن دایە. 
دووەم: کەسێک لە سنوری دانیشتن هەلدەستێتەوە بەڵام ناگاتە هەستانەوە بۆ قیام، لەم حالەتە دەبێت بگەڕێتەوە و سوجدەی سەهوش دەبات، چونکە نەگەیشتووە بە ڕوکنی دواتر کە قیامە. 
سێیەم: ئەگەر هەستاوە بۆ قیام بەڵام قورئانی نەخوێندووە، لەم حالەتە باش نییە بگەڕێتەوە و دەبێت بڕوات و دوو سوجدەی سەهو ببات. 
چوارەم: ئەگەر هەستاوە بۆ قیام و قورئانی خوێند، لەم حالەتە حەڕامە بگەڕێتەوە. فتح ذي الجلال والإکرام (٤/٨٧-٨٨).