سەردێری پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوونی تایبەت بە (١)ی موحەرەم دروستە؟

بەرواری دانان: 2023-07-19 کۆدی پرسیار: 2986

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بەڕۆژوو بوونی تایبەت بە (١)ی موحەرەم دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە لە مانگی (محرم)دا بەڕۆژوو بیت، بەڵگە:

ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل). رواه مسلم (١١٦٣).

فەرموودە جێگیربووە پێغەمبەری خوا (ﷺ) هیچ مانگێکی بە تەواوی بەڕۆژوو نەبووە جگە لە ڕەمەزان، بۆیە نابێ مانگی (محرم) هەمووی بەڕۆژوو بیت.

هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون یەکەم ڕۆژی مانگی (محرم) تایبەتمەندیەکی هەبێت بۆ ڕۆژوو، بۆیە یەکەم ڕۆژی مانگی (محرم)  وەک ڕۆژەکانی تری مانگی (محرم)ە، مەگەر یەکەم ڕۆژی مانگی (محرم) بکەوێتە دوو شەم یان پێنج شەم، کەسێک بەو نییەتەش بەڕۆژوو بێت دەڵێین کردەوەیەکی باشە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام