سەردێری پرسیار: حوکمی دزینی کارەبا بە بیانۆی ئەوە حوکمەت ستەم دەکات؟

بەرواری دانان: 2023-07-19 کۆدی پرسیار: 2988

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دزینی کارەبا بە بیانۆی ئەوە حوکمەت ستەم دەکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ واجبە لەسەر حوکمەت و کاربەدەستەکان نەرم و نیان بنوێنن بەرامبەر هاولاتیانی خۆیان، باری هاولاتیان گران نەکەن بەجۆرێک لە توانیاندا نەبێ، نابێت بارزگانی بە خەڵک بکەن و ئامانجیان قازانج کردن بێت لە هاولاتیان، بەڵکو گەورەترین واجب لەسەریان خزمەت کردنی هاولاتیانە، ئەم بەرپرسیاریەتیە گەورەیە و لێپرسینەوەی لەسەرە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوعای کردووە: (اللَّهُمَّ مَنْ وَلِيَ مِنْ أَمْرِ أُمَّتِي شَيْئًا فَشَقَّ عَلَيْهِمْ فَاشْقُقْ عَلَيْهِ، وَمَنْ وَلِيَ مِنْ أَمْرِ أُمَّتِي شَيْئًا فَرَفَقَ بِهِمْ فَارْفُقْ بِهِ) رواه مسلم (١٨٢٨).

٢ـ لەسەر موسڵمان واجبە ئارام بگرێت و داوای پاداشت لەخوای گەورە بکات، نابێت غەش و فێل بکات بەرامبەر ستەم، دروست نییە کارەبا بدزرێت، لەبەر ئەوەی فێل کردنە و خواردنی مالی خەلکە بە ناحەق. (فتاوى اللجنة الدائمة) (٢٣/٤٤١).

زانایان دەڵێن دزینی کارەبا لە حوکمەت دروست نییە، حەڵاڵ نییە بۆ خەڵک مالی گشتی خەڵک ببات، چونکە مالی حوکمەت مالی ھەموو خەڵکە، دزینی کارەبا یان ھەر شتێکی تر دزینی مالی خەڵکە، وە دزی کردن بەم شێوەیە فەوزا دروست دەکات.

ھەندێک موسلمانی پابەند بە دین دزینی مالی حوکمەت بە حەڵاڵ دەزانن و ھەشیانە بیانوویان ئەوەیە حوکمەت کافرە و دروستە دزی لە کافر بکەیت، ئەمانە کەسانی ئاژاوەچی و کەم عەقلن، ھەندێک فەتوا دەدەن و ھەندێک ھەلس و کەوت دەکەن ھۆکارن بۆ دوور کەوتنەوەی خەڵک لە ئیسلام، پێچەوانەی ئەوانەی بانگەوازی خەڵک دەکەن بە ڕەوشتی جوانی ئیسلام، کە چەندین خەڵک موسلمان بوون بەھۆی ڕەوشتی جوان و بەرزی موسلمان.

زانایان دەڵێن نابێت دزی لە کافریش بکەیت، موسلمان ئەگەر داخلی ولاتی کافرەکان بوو بە بەڵێن و ئەمان، ئەگەر ماڵی ئەوان ببات بە ناحەق، ئەوە بەڵێنی شکاندووە و بێجگە لەوەش بە دز حساب دەکرێت.

عن المغيرة بن شعبة أنه كان قد صحب قوماً في الجاهلية، فقتلهم وأخذ أموالهم، ثم جاء فأسلم، فقال النبي (ﷺ): (أما الإسلام أقبلُ، وأما المال فلستُ منه في شيء)، و رواية أبي داود: (أما الإسلام فقد قبلنا، وأما المال فإنه مال غدرٍ لا حاجة لنا فيه). رواه البخاري (٢٥٨٣) وأبو داود (٢٧٦٥)، وصححه الألباني في صحيح أبي داود (٢٤٠٣).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوود لەم فەرموودەیە وەردەگیرێت حەڵاڵ نییە مالی کافر ببەیت لەحالەتی ئەمن، ... بەڵکو ماڵی كافر ئەو کاتە حەڵاڵ دەبێت بە شەڕ کردن و زاڵ بوون بەسەریدا). فتح الباری (٣٤١/٥).

٣ـ واجبە لەسەر موسڵمان خۆی بەدوور بگرێت لە ئیسراف کردن لە کارەبا و ئاودا، دەبێت ئەوەندە بەکاربێنێت کە پێویستی پێیەتی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام