پرسیار: نوێژی (الاستخارة) پێش دەخرێت یان پرس کردن (استشارة) بە چەند کەسێک؟
وەڵام: (الاستخارة): داوای خێرکردنە لەخوای گەورە، (استشارة)، پرس کردنە بە کەسی ژیر و باش، مرۆڤ دروستکراوێکی لاوازە پێویستی بەمانە هەیە، بۆیە هەردووکیان داواکراون. (شرح رياض الصالحين لابن عثيمين) (٤/١٥٩).
هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون بۆ پێش خستنی یەکێکیان بەسەر ئەوەی تر، بۆیە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون (الاستشارة) پێش (الاستخارة) دەخرێت، کە ئەمە وتەی فوقەهاکانی شافعی یە. (الأذكار للنووي) لاپەڕە (٢١٤).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون (الاستخارة) پێش (الاستشارة) دەخرێت، کە ئەمە وتەی فوقەهاکانی حەنابلەیە، چونکە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (إذا هم أحدكم بالأمر فليصل ركعتين)، ئیستیخارەی پێش پرس کردن بە کەسی ژیر و باش خراوە. (شرح رياض الصالحين لابن عثيمين) (٤/ ١٦٢).
وتەی ڕاست مەجالی تێدایە، مەرج نییە هەردووکی پێکەوەش کۆبکەیتەوە، چونکە پێغەمبەری خوا پرس و ڕای بە هاوەڵانی کردووە لە هەندێک حاڵەت بێ ئەوەی (استخارة) بکات.
هەندێک شت و حاڵەت هەی دەبێ سەرەتا پرس بکات پێش (استخارة)، نموونە کەسێک دەیەوێت کارێک بکات هیچ زانیاری نییە و لێی نازانێت، لەم حاڵەتە دەبێ پرس بە کەسی شارەزا بکات، پاشان ئەگەر دوودڵ بوو (استخارة) دەکات.