پرسیار: ئافرەتێک مووی ڕیش و سمێلی هاتووە، ئایا واجبە لەسەری مووەکان لابدات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە ئافرەت مووی سمێل ڕیشی لابدات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی یە، چونکە:
ـ چونکە ئەم مووانە لە شوێنێک ڕوواون شوێنی نییە.
ـ ڕووانی موو لەم شوێنە شێواندنی سروشتی ئافرەتە.(المجموع) للنووي (١/٣٧٨)، (تحفة المحتاج) للهيتمي (١/٢٠٥)، (مجموع فتاوى ابن باز) (٦/٤٠٢).
مالکی یەکان بۆ ئەوە چوون واجبە مووی ڕیش و سمێل لابدات. (مواهب الجليل) للحَطَّاب (٤/٢٢٠)، (الشرح الكبير) للدردير (١/٩٠)، (الدر المختار للحصكفي وحاشية ابن عابدين) (٦/٣٧٣).
دروستە موو دەربێنێت یان بتاشی یان لابدات بە هەر هۆکارێکی تر.