پرسیار: هیچ فەرموودەیەک هەیە لەسەر پەنجە خستنە ناو یەکتری؟
وەڵام: زانایان دەڵێن پەنجە خستنە ناو یەکتری دەڵێن:
١ـ پەنجە خستنە نێوان پەنجەکان کاتی چوونە مزگەوت یان کاتی مانەوە لە مزگەوت و چاوەڕێ کردنی نوێژ ، یان لەناو نوێژ یان کاتی وتاری هەینی، ئەمەیان مەکروهە، بەڵگە:
ـ پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک لەئێوە دەست نوێژی گرت بەجوانی، پاشان دەرچوو بۆ مزگەوت با پەنجە نەخاتە نێوان پەنجەکان، چونکە لەناو نوێژە). رواه أبو داود (٥٦٢) وصححه الألباني في صحيح أبي داود.
ـ لە (أبي هُرَيرَة) دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (مَن تَوضَّأ ثم خرَجَ يُريدُ الصَّلاةَ، فهو في صلاةٍ حتَّى يَرجِعَ إلى بيتِه، فلا تقولوا هَكَذا - يعني: يُشبِّكُ بيْنَ أصابعِه). رواه الدارميُّ (١٤٤٦)، وابنُ خُزيمة (٤٣٩)، وابن حِبَّان (٢١٤٩)، والطبرانيُّ في (المعجم الأوسط) (٨٣٨)، والحاكم (٧٤٤). قال الحاكمُ: صحيحٌ على شرْط الشيخينِ ولم يُخرجاه. وصحَّحه الألبانيُّ في (الإرواء) (٢/١٠١).
٢ـ دروستە دوای نوێژ پەنجە بخەیتە نێوان پەنجەکان ئەگەر چی لە مزگەوتیش بێت، بەڵگە: (فَقَامَ إِلَى خَشَبَةٍ مَعْرُوضَةٍ فِي الْمَسْجِدِ فَاتَّكَأَ عَلَيْهَا كَأَنَّه غَضْبَانُ، وَوَضَعَ يَدَهُ الْيُمْنَى عَلَى الْيُسْرَى، وَشَبَّكَ بَيْنَ أَصَابِعِهِ...). رواه البخاري (٤٨٢) ومسلم (٥٧٣).