پرسیار: حوکمی تەلقینی مردوو دوای شاردنەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تەلقینی مردوو دوای شاردنەوە بیدعەیە، کە ئەمە وتەی عز بن عبد السلام و صنعانی و ابن باز وابن عثيمين و الألبانی یە، چونکە:
١ـ هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون بۆ تەلقینی مردوو دوای شاردنەوە. (مجموع فتاوى ابن باز) (١٣/٣٠٦)، (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٧/٧٥).
٢ـ تەلقینی مردوو هیچ سوودی نییە، چونکە لە شوێنی تاقیکردنەوە کە دونیایە دەرچووە بۆ شوێنی پاداشت دانەوە. (سلسلة الأحاديث الصحيحة) للألباني (١/٨٣٨).
٣ـ مردوو هی ئەوە نییە بیری بخەیەوە و ئینزاری بدەی یان ئامۆژگاری بکەی، زیندوو ئامۆژگاری دەکرێت و بیری دەخەیتەوە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (لِيُنْذِرَ مَنْ كَانَ حَيًّا) [يس: ٧٠].