پرسیار: جیاوازی حەج و عومرە چیە؟ خۆی هەریەک واجبات و کردارە لەوێ دەیکەیت و کەچی هەر حەج گەورەترە هۆکاری چیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە پێناسەی حەج و عومرە دەڵێن:
(الحج): عیبادەتی خوا کردنە بە چوون بۆ شوێنە پیرۆزەکان بۆ جێ بەجێکردنی حەج لە شوێنێکی تایبەت و کاتێکی تایبەت.
(العمرة): عیبادەتی خوا کردنە بە تەواف کردن بە (بیت) و ئەنجام دانی سەفا و مەڕوە و تاشینی یان کورت کردنی قژ.
سەبارەت بەوەی بۆچی حەج گەورەترە:
١ـ حەج ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی ئیسلام و واجبە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، عومرە ڕوکن نییە لە ڕوکنی ئیسلام و جیاوازیش هەیە لەنێوان زانایان لەوەی واجبە یان سوننەتە، گومانی تێدانییە ڕوکن و ئەو واجبەی هەموو زانایان لەسەری یەک دەنگن خێری گەورەترە لەوەی ڕوکن نییە و جیاوازیش لە واجب بوونەکەی هەیە.
٢ـ حەج زیاتر کردەوەی تێدایە و کردەوەی عومرەشی تێدایە، بەڵام عومرە کردەوەی کەمتری تێدایە، پاداشتیش بەپێی کردەوەیە.