سەردێری پرسیار:دەکرێت تەفسیری ئەم ئایەتەمان بۆ بکەن: (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا٨٢) [النِّسَاء: ٣٤]؟

بەرواری دانان :2023-07-23 کۆدی پرسیار:2999

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت تەفسیری ئەم ئایەتەمان بۆ بکەن: (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا٨٢) [النِّسَاء: ٣٤]؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَۚ وَلَوۡ كَانَ مِنۡ عِندِ غَيۡرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ ٱخۡتِلَٰفٗا كَثِيرٗا٨٢) [النِّسَاء: ٣٤]؟

واتە: ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه‌ بوایه‌ جگه ‌له‌ خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌.'

ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان:

(أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ): (تدبر): بیرکردنەوە و وورد بوونەوەیە لە شتێک بە قولی، (تدبر) لە قورئان سێ ڕووی هەیە: یەکەم: (تدبر) لە دەقەکان بە زۆر خوێندنەوە و جوان خوێندنەوە و لەبەرکردن.

دووەم: (تدبر) لە ماناکەی، تێگەیشتن و لێ ووردبوونەوە و سوود دەرهێنان و پەند و ئامۆژگاری لێ وەرگرتن.

سێیەم: جێ بەجێکردنی ئەحکامەکان و کردەوە پێکردنیان.

ووردبوونەوە لە قورئان و سوود دەرهێنان بێ کردەوە پێکردن، هیچ سوودی بۆ خاوەنەکەی نییە، بەڵکو دەبێتە حوجە لەسەر خاوەنەکەی.

سوودەکانی ئایەتەکە:

١- ئینکاری کردن و سەرزەنشت کردنی ئەوەی بیر لە قورئان ناکاتەوە و لێی ورد نابێتەوە، لەبەر وتەی: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ﴾.

٢- واجبی بیرکرنەوە لە قورئان و لێ وردبوونەوە بە دەق و مانا، هەروەها کردەوە پێکردن، چونکە خوای گەورە ئینکاری ئەوانەی کرد کە لە قورئان وردنابنەوە، لەبەر وتەی: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ﴾، هەروەها وتەی: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا٢٤﴾ [محمد: ٢٤].

زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە خوێندنەوەی تەفسیری قورئان خێر و پاداشتێکی گەورەی هەیە، چونکە دەگەیت بە مانای قورئان و کردەوە پێکردن، کە مەبەستی سەرەکی لە قورئان تێگەیشتنە و کردەوە پێکردنە، تێگەیشتن و لێ ووردبوونەوە و کردەوە پێکردن واجبە، خوای گەورە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوە بخوێننەوە و بیری لێ بکەنەوە بە قولی و کردەوەی پێ بکەن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ٢٩﴾ {ص:٢٩}.

هەروەها پێغەمبەری خوا (ﷺ) قورئانی بۆ هاوەڵان ڕوون کردۆتەوە و تەفسیر کردووە، هەروەک خوای گەورە فەرمانی پێکردووە: ﴿وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ٤٤﴾ [النحل: ٤٤].

سەبارەت بە تەفسیر هەمان پاداشتی خوێندنەوەی قورئان هەبێ هیچ بەڵگە نەهاتوون، بەڵام سەبارەت بە خوێندنەوەی قورئان فەرموودە هاتووە بۆ هەر پیتێک دە چاکە هەیە، باشتر وایە مرۆڤ هەردووکی هەبێت، باشتر وایە گرینگی بە تەفسیر بدات و لێی وردبێتەوە بە قولی و کردەوە پێ بکات، کە ئەمە مەبەستی سەرەکی یە لە قورئان.

٣- وەڵام بۆ ئەهلی (تفویض) ئەوانەی دەڵێن ئایەتەکانی سیفەت ماناکەیان دیار نین، نابێت قسە لەسەر ماناکەیان بکەیت، کە ئەمە وتەیەکی پووچە، لەبەر وتەی: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ﴾، فەرمان کراوە بە وردبوونەوە لە قورئان، ئەمە گشتی یە هەموو ئایەتەکانی قورئان دەگرێتەوە ئایەتی سیفەت و ئایەتی تر دەگرێتەوە.

٤- وەڵام بۆ ڕافضەکان، ئەوانەی دەڵێن کەس مانای قورئان نازانێت جگە لە پێغەمبەر (ﷺ) و ئیمامی (معصوم)، کە ئەمە وتەیەکی پووچە، لەبەر وتەی: ﴿أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ﴾، ئەم خطابە بۆ هەموو ئوممەتە بۆ وردبوونەوە لە قورئان و ماناکەی.

٥- جێگیرکردنی ئەوە کە قورئان کەلامی خوای گەورەیە، لەبەر وتەی: ﴿وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ﴾، کەلام و سیفەتی خوایە.

٦- جێگیرکردنی ئەوە قورئان هیچ جیاوازی و دژاودژی تێدا نییە، لەبەر وتەی: ﴿وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴾. هەر کەسێک وا گومان ببات قورئان شلۆقاو دژاودژی تێیدایە، ئەوە لەبەر کەمی تێگەیشتنیەتی یان کەمی زانستیەتی، یان لەبەر کەمتەرخەمی کردن لە زانست یان لەبەر خراپی نییەتەکەیەتی.

٧- ئەوەی مرۆڤ دەینووسێت و دەیڵێت ئەگەری تووش بوون بە هەڵە و جیاوازی و دژاودژی هەیە، لەبەر وتەی: ﴿وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴾.

٨- جێگیرکردنی پێغەمبەرایەتی محمد (ﷺ) لەبەر وتەی: ﴿وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴾، واتە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە قورئان هاتووە لەلایەن خوای گەورەوە.

٩- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر (بسم اللە) ئایەتێک بوایا لە سورەتی فاتیحە، ئەوە جیاوازی لەنێوان زانایان دروست نەدەبوو، بوونی جیاوازییەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوە ئایەت نییە لە سورەتی فاتیحە، کە پێشتر جیاوازی نێوان زانایانمان باسکرد.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام