پرسیار // جۆرەکانی یەکتاپەستی چین ؟ ئایا ابن تیمییە یەکتاپەرستی دابەش کردووە ؟
وەلام // زانایان تەوحیدیان دابەش کردووە بۆ سێ بەش .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( تەوحید سێ جۆرە بە تەفسیلی :
جۆری یەکەم / توحید الربوبیة : واتە یەکتاپەرستی لە پەروەردگاریەتیدا ، ئەویش ئەوەیە کە خوای گەورە بە تەنیا دابنێیت لە دروست کردن و رزق و ڕۆزی دان و بەڕێوە بردن و ژیان و مردن وبەڕێوە بردنی دونیا و دروست کراوەکان ، ئەمە یەکتاپەرستی یە لە پەردوەردگاریەتی دا ، ھیچ دروست کراوێک نییە وە ھیچ ڕۆزی دەرێک نییە وە ھیچ زیندوو کەرەوەیەک نییە وە ھیچ کەس ناتوانێت بتمرێنێت وە ھیچ کەس ناتوانێت زیانت پێ بگەیەنێت وە سوودت پێ بگەیەنێت ئیلا خوا نەبێت ، .....
ئەم جۆرە تەوحیدە ھەر کەسێک تەنھا دان بەمە بنێت نابێتە موسلمان ، چونکە کافرەکانیش دانی بەم جۆرە تەوحیدەیان ناوە ، ....
جۆری دووەم / توحید الألوھیة : یەکتاپەرستی لە بەندایەتی کردن دا ، ماناکەی بە تاک دانانی خوای گەورەیە لە عیبادەت دا ، ئەمەیان باسی بێجگە لە بەتاک دانانە لە دروست کردن و ڕزق ڕۆزی و بەڕێوە بردن ، بەلکو بە تاك دانانی خوای گەورەیە لە عیبادەت کە کەس ناپەرسترێت ئیلا خوای گەورە نەبێت نوێژ ناکەیت و دوعا ناکەیت و ئاژەڵ سەر نابڕیت و نەزر ناکەیت و حەج ناکەیت و عومرە ناکەیت و خێر ناکەیت ..... ئیلا بۆ خوای گەورە نەبێت ، تەنھا مەبەستت خوا بێت .
ئەمەیان کێشە و جیاوازی کەوتە نێوان پێغەمبەران و ئومەتەکانی پێشتر . .....
جۆری سێیەم / توحید الأسماء و الصفات : یەکتاپەرستی لە ناو و سیفەت دا ، واتە ئەوە جێگیر بکەین بۆ خوا ئەوەی خوای گەورە بۆ خۆی جێگیر کردووە وە پێغەمبەر جێگیری کردووە لە ناو و سیفەت ، بێ ئەوەی تحریف و تعطیل و تکییف و تمثیل بکەیت ، .... )) إعانة المستفيد
صالح ال الشيخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا تەوحید دابەش دەکەن بۆ دوو بەش :
(١) توحید في المعرفة و الإثبات .
(٢) توحيد في القصد و الطلب .
مەبەست بە : ( فی المعرفة و الإثبات ) ناسینی خوای گەورەیە بە کردەوەکانی ، ئەمە تەوحیدی پەروەردگاریەتییە ، وە ( الإثبات ) باسی ئەوەیە ئەوەی خوای گەورە بۆ خۆی جێگیر کردووە لە ناو و سیفات ، ئەمەش تەوحیدی ناو و سیفاتە ، وە ( فی القصد و الطلب ) تەوحیدی بەندایەتی کردنە .
وە دابەش کردن تەوحید بۆ سێ بەش : الربوبية و والألوهية و الأسماء و الصفات ئەمانە لە وتەکانی زانایانی پێش تریش ھاتووە ، لە أبی جعفر الطبری لە تەفسیرەکەی و وە لە کتابەکانی تری ، وە لە وتەی ابن بطة و وتەی ابن مندە و ابن عبدالبر و بێجگە لە ئەمانە زانایانی تری فەرموودە ، پێچەوانەی ئەوانەی دەلێن یەکەم کەس ئەم دابەش کردنەی دانابێت ابن تیمییە بووە ، ئەم دابەش کردنە لە کۆنەوە دەزانرێت ھەر کەسێک سەیری کتابی زانایانی پێشتر بکات . )) جامع الشروح العقیدة الطحاوية ج١ لاپەڕە ٦٥
محمد بن عبدالرحمن الخمیس دەفەرمووێت : (( ئەم دابەش کردنە لە قورئان و سونەت وەرگیراوە ، زانایان لە قورئان و دەریان ھێناوە و لەسەری ڕۆیشتوون پێش ابن تیمییە . )) التوضیحات الجلیة ج١ لاپەڕە ١١٦
پوخــتەی وەلامــــی زانــــــایــــــان :
(١) زانایان تەوحیدیان دابەش کردووە بۆ سێ بەش وە ھەندێک زانا دابەشیان کردووە بۆ دوو بەش ھەمان مانای دابەش کردنی بۆ سێ بەشی تێدایە .
(٢) ئەم دابەش کردنەی تەوحید بۆ سێ بەش لە قورئان و سونەت وەرگیراوە بۆ کار ئاسانی و تێگەیشتن .
(٣) زانایانی پێش ابن تیمییە ئەم دابەش کردنەی تەوحید لە وتە و کتابەکانیان دیارە ، یەکەم کەس ابن تیمییە نەبووە ئەم دابەش کردنەی داھێنابێت ھەروەک ھەندێک لە ئەھلی بیدەع ئەمە دەلێن .
(٤) ھەر کەسێک دان بە تەوحیدی پەروەردگاریەتی دابنێت نابێتە موسلمان ، چونکە کافرەکانیش دانی بەمە دەنا ، بەلکو کێشە لەسەر یەکتاپەستی بەندایەتی کردن بووە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ