پرسیار: وتەی: (طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ)، ئێمە سەری شەیتانمان نەبینیوە چۆن دەکرێت شتێک بچووێندرێت بە سەری شەیتانەکان؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (طَلْعُهَا كَأَنَّهُ رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ)، بهروبوومهکهی دهڵێی سهلکه سهری شهیتانهکانه (له ناشرینی و بێ لهزهتیدا)، سەبارەت بەوەی ئێمە سەری شەیتانمان نەبینیوە چۆن دەکرێت شتێک بچووێندرێت بە سەری شەیتانەکان، وەڵام لە سێ ڕووەوە:
یەکەم: خەڵک کاتێک باوەڕیان وابوو فریشتەکان لە تەواوی فەزل و شێوە و جوانین، باوەڕیشیان وابوو شەیتانەکان لە کۆتایین بۆ ناشیرینی، ئەمە لە بابەتی چوواندنی شتێکە بەرجەستە نەبێت بەڵکو بە خەیاڵە، وەک ئەوە وایە بڵێت ناشیرینترین خەیاڵ و وەهم سەری شەیتانەکانە، ئەم دارەی دۆزەخیش هەمان دیمەنی هەیە.
دووەم: مەبەست لە شەیتانەکان مارەکانن، سەری مارەکان ناشیرینترین و ترسناکترین سەرن، بۆیە نموونەی پێی هێناوەتەوە بە ناشیرینی، چونکە عەرەب کاتێک شتێک ببینن ناشیرین بێت دەڵێن: (وەک سەری الحماطة وایە)، الحماطة: دارێکی دیاری کراوە.
سێیەم: سەری شەیتانەکان ڕووەکێکی زانراوە سەری ناشیرینە. (تفسير الرازي) (٢٦/٣٣٧).