پرسیار: زیکری دوای نوێژ (سبحان الڵە، الحمدلڵە، اللە اکبر) دروستە دوای نوێژی واجب بکەیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسڵ لە زیکری دوای نوێژ مەبەست پێی نوێژی واجبە، فەرموودە هاتوون بەڕوونی ئاماژەی بۆ نوێژی واجب کردووە، بەڵام سەبارەت بە (اسغفر الڵە) تایبەت نییە بە نوێژی واجب، بەڵکو دوای هەموو عیبادەتێک دەوترێ، چونکە (استغفر اللە) بۆ پڕکردنەوەی کەم و کوڕی بەندەیە لە کاتی ئەنجام دانی عیبادەتەکە، وە زیکریش شوکری خوای گەورە کردنە کە خوای گەورە تەوفیقی داوە بۆ ئەنجام دانی ئەم عیبادەتە. (تفسير السعدي) لاپەڕە (٩٢).
کەواتە دروستە (أستغفر الله) دوای نوێژی سوننەت بڵێیت.