پرسیار: هیچ فەرموودەیەک هەیە باسی فەزڵی قەبر لێدان بکات بۆ خەڵک؟
وەڵام: زانایان دەڵێن قەبر لێدان (فرض الکفایة)یە، ئەوەیە کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر هەندێکیان، واتە: هەندێک خەڵک پێی هەلسن لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، (فرض العین)یش ئەوەیە کە خوای گەورە واجبی کردووە لەسەر هەموو تاکێک.
هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون (فرض الکفایة) خێری گەورەترە لە (فرض العین)، چونکە:
١ـ کەسەکە هەستاوە بە ئەنجام دانی واجبێک.
٢ـ کەسەکە هەستاوە بە لادانی تاوان لەسەر خەڵک.
وتەی ڕاست ئەوەیە (فرض العین) خۆشەویستترە لای خوای گەورە، ئەگەرنا لەسەر هەمووانی واجب نەدەکرد، بەڵام بوونی ئەم جیاوازییە بەڵگەیە لەسەر فەزلی (فرض الکفایة).
سەبارەت بە فەرموودە لەسەر فەزلی قەبر لێدان ئەوانەی باسکراون لە (معجم الطبراني) لاوازن، واللە ٲعلم.