پرسیار: حوکمی دیارکردنی گۆڕ لە گۆرستان و کۆلینی پێش ئەوەی کەسەکە بمرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر گۆڕستان مولکی کەسەکە بێت دروستە شوێنێک دیار بکات و گۆر لێبدات پێش ئەوەی بمرێت، ئەگەر گۆڕستان مولکی کەسەکە نەبێت دروست نیە، چونکە:
١ـ مولکی کەسەکە نییە، مولکی گشتی یە.
٢ـ داگیرکردنی شوێنێکە و تەسک کردنەوەیە لە خەڵک.
٣ـ مرۆڤ نازانێت لەکوێ دەمرێت، لەوانەیە ئەسڵەن لەو شارە نەمرێت لە شارێکی تر بمرێت، یان لە شوێنێک بمرێت نەدۆزرێتەوە. (مواهب الجليل) للحطاب (٢/٢٤٦)، (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (١٧/٧٨).