پرسیار: حوکمی نووسینی قورئان بە زێڕ و ڕازاندنەوەی بەزێڕ؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوسینی قورئان بە زێڕ، چوار وتە هەیە:
١ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و کۆمەلێک مالکی یە.
٢ـ هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەرامە، کە ئەمە وتەی هەندێک مالکی و شافعی و حەنابلەیە.
٣ـ هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەکروهە، کە ئەمە وتەی کۆمەلێک فوقەهایە و بەناوبانگەلە مەزهەبی حەنابلە.
٤ـ هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ قورئانی ئافرەت و مناڵ دروستە و بۆ قورئانی پیاویش حەرامە.
وتەی ڕاست مەکروهە یان حەرامە، چونکە:
ـ ئەگەر نەهی کرابێت لە خواردن و خواردنەوە لە قاپی زێڕ و زیو کە زۆرجار مرۆڤ پێویستی پێی هەیە، ئەوە ئەو شتەی پێویست نەبێت لەپێشترە دروست نەبێت.
ـ ئەوەی ڕاست بێت بۆ عیلەتی فەرموودەکە (واتە: ئەو فەرموودەیە نەهی کردووە لە خواردن لە قاپی زێڕ و زیو)، خواش زاناترە ئەوەیە کە نەفی عبودییەتی رووکەش دەکات، لەبەر ئەوە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: (بۆ کافرانە لەدونیا)، ئەوان بەشیان نییە لە عبودییەت بۆ بەدەست ھێنانی خۆشی ئاخیرەت، ناگونجێت بۆ بەندەی خوا بەکاری بھێنێت لە دونیا دا، بەڵکو ئەو کەسەی بەکاری دەھێنێت دەرچووە لە بەندایەتی کردنی خوا و ڕازی بووە بە دونیا و پەلەی کردووە بەسەر ئاخیرەت. زاد المعاد (٤/٣٢٢).
نووسینی قورئان بەزێڕ یان ڕازاندنەوەی بەزێڕ نەفی بەندایەتی ڕووکەش دەکات.
ـ ھۆکارە بۆ خۆ بەگەورە دانان و شکاندنی دڵی ھەژارانی تێدایە و ئیسراف کردنی تێدایە.