سەردێری پرسیار: مەلایەک پیتی (ض)ی لە سورەتی فاتحەی هەڵەیە، دەیگۆڕێت بۆ (ظا)، ئایا نوێژ کردن بەدوایەوە دروستە؟

بەرواری دانان :2023-07-30 کۆدی پرسیار:3015

پرسیار:

پرسیار: مەلایەک پیتی (ض)ی لە سورەتی فاتحەی هەڵەیە، دەیگۆڕێت بۆ (ظا)، ئایا نوێژ کردن بەدوایەوە دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە گۆڕینی پیتی (ضاد) بۆ (ظاد) دەڵێن:

١ـ هەر کەسێک پیتی (ضاد) بگۆڕێ بۆ (ظاد) نوێژی دروستە و نوێژی ئەوانەش دروستە کە نوێژی بەدوایەوە دەکەن، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەی بەناوبانگی حەنابلە و وتەی زۆربەی حەنەفی یەکانە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن تیمیە و ابن کثیر و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە:

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا) [البقرة: 286].

ـ مەخرەجەکان لێک نزیکن و جیاکردنەوەیان گرانە و زەحمەتە. (المجموع) للنووي (٣/ ٣٩٢ـ٣٩٣)، (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٢٣/٣٥٠)، (تفسير ابن كثير) (١/١٤٣)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٣/٦٦).

٢ـ گومانی تێدا نییە ئەو کەسە لەپێشترە بۆ پێش نوێژی کردن کە خوێندنەوەی جوانە و پیتەکان بە جوانی دەردەبڕێت، بەڵام کەسێک ناتوانێت پیتی (ضاد) دەربڕێت لەبەر گرانی، یان دەیگۆڕێت بۆ (زای) یان (ظاد). ئەمەیان ھیچی لەسەر نییە و نوێژەکەی دروستە.

٣ـ موسڵمان نابێت کەمتەرخەم بێت لە خۆ فێرکردن لە دەربڕینی پیتەکان بەتایبەتی ئەو کەسەی پێش نوێژی دەکات بۆ خەڵک.

٤ـ موسلمان نابێت زیادەڕەوی بکات لە تەجوید سنور ببەزێنێت بەجۆرێک لە مەککە نوێژ بەدوای ئیمام نەکات لەبەر پیتی (ضاد)، وە دەبێت ئەوە بزانێت خوای گەورە دروستی نەکردووە تەنھا بۆ تەجوید و مەبەستی سەرەکی لە قورئان چییە، مەبەستی سەرەکی تەجویدە یان تێگەیشتنی قورئان و کردەوە پێ کردن و خشوعە؟! ڕاستە گۆڕینی پیت ئەگەر مانا بگۆڕێت نابێت بەڵام پیتێک مانا نەگۆڕێت یان مەخرەجی نزیک بێت لە مەخرەجی پیتی تر مەجالی تێدایە و نوێژی دروستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام