پرسیار: ئایا قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع نوێژ بەتال دەکاتەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە دەڵێن:
١ـ باش نییە قورئان لە ڕکوع و سوجدە بخوێنیتەوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، بەڵگە:
ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (أَلا وَإِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَقْرَأَ الْقُرْءَانَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا، فَأَمَّا الرُّكُوعُ فَعَظِّمُوا فِيهِ الرَّبَّ، وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ، فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ). رواه مسلم (٤٧٩).
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (ئاگارداربن کە ڕێگری لە من کراوە قورئان بخوێنمەوە لە ڕکوع و سوجدە، سەبارەت بە ڕکوع خوای گەورە تێیدا بە گەورە دابنێن، سەبارەت بە سوجدە لە سوجدەدا بگەرێن دوعا بکە بە ئارەزووی خۆتان، شوێنێکی شیاوە بۆ قبول بوونی دوعا).
عن عَلِيّ بْن أَبِي طَالِبٍ رضي الله عنه قَالَ: (نَهَانِي رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) أَنْ أَقْرَأَ رَاكِعًا أَوْ سَاجِدًا). رواە مسلم (٤٨٠).
واتە: لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر (ﷺ) نەهی لەمن کردووە قورئان بخوێنم لە ڕکوع و سوجدە).
ابن عبد البرڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خوێندنەوەی قورئان لە ڕکوع هەموو زانایان یەک دەنگن دروست نییە). الاستذكار (١/٤٣١).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کەڕاهەتی قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە). مجموع الفتاوى (٢٣/٥٨).
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن باش نییە قورئان لە ڕکوع و سوجدە بخوێنیت، وە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە، لەبەر وتەی: (نهیت) نەهی دەلالەت لەسەر حەڕامی دەکات، ئەمە دیارە لە فەرموودەکە کە نەهی بۆ حەڕام بوونە). تسهیل الألمام (٢/٢٤١)
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ابن حزم بۆ ئەوە چووە نوێژ بەتال دەبێت بە خوێندنەوەی قورئان لە ڕکوع و سوجدە، بەڵام زۆربەی زانایان دەڵێن: نوێژی دروستە، چونکە نەهییەکە بۆ زاتی قورئان نییە بەڵکو لەبەر شوێنەکەیە، ئەگەرنا قورئان ڕێگەپێدراوە لەناو نوێژدا، لە جنسی زیکری ڕێگەپێدراوە، نەهی بۆ زاتی قورئان نییە بەڵکو نەهی لە شوێنی قورئان خوێندنەکەیە، بەمە وتەی ئەوانە پووچ دەبێتەوە کە دەڵێن نوێژ بەتالە). فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٢١٧-٢١٨).
وتەی ڕاست ئەوەیە نوێژ بەتاڵ نابێتەوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایان.
٢- حیکمەت لە نەهی کردن لە قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە باس نەکراوە، بەڵام زانایان سەبارەت بە حیکمەتی ئەم نەهی یە دەڵێن:
- چونکە باشترین ڕوکنی نوێژ بە پێوە وەستانە (واتە: قیام)ە لەسەر وتەیەک لە وتەی زانایان، وە باشترین زیکریش قورئانە، باشترین دەبێت لە شوێنی خۆی بێت نابێت لە شوێنی تر بڵێیت، بۆ ئەوەی کەس گومان نەبات قورئانیش وەک زیکری ترە.
- چونکە قورئان باشترین وتەیە و وتەی خوای گەورەیە، حالەتی ڕکوع و سوجدە زەلیلی بەندەی تێدایە، وەک ئاداب جوان نییە قورئان لەم دوو شوێنە بخوێنی.