پرسیار: ئایا قرژاڵ خواردنی حەڵاڵە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسڵ وایە ئاژەڵانی دەریا حەڵاڵن، بەڵگە:
١- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿أُحِلَّ لَكُمۡ صَيۡدُ ٱلۡبَحۡرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعٗا لَّكُمۡ وَلِلسَّيَّارَةِۖ﴾ [المائدة: 96]
٢- پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (الحل متتە)، میتە مفردە و اضافە کراوە، بەمانای گشتی دێت، ھەموو ئەوانەی ناو دەریا حەڵاڵن.
خواردنی قرژاڵ هیچی تێدانییە لەبەر ئەوەی بەڵگەکان گشتین، ئەگەر جێگیربوو زیانی هەیە یان ژەهرە، ئەوکات حەڕامە لەبەر زیانەکە نەک خودی قرژالەکە حەڕام بێت.