سەردێری پرسیار: حوکمی ئەوانەی وێنەی خەڵک دەگرن بێ پرسیان یان ڤیدیۆ گرتن بێ پرسیان؟

بەرواری دانان :2023-08-03 کۆدی پرسیار:3021

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەوانەی وێنەی خەڵک دەگرن بێ پرسیان یان ڤیدیۆ گرتن بێ پرسیان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە بێ ئیزنی کەسەکە وێنەی بگریت، بەڵگە:

- عن عبدالله بن عباس رض اللە عنهما قال: قال رسول اللە (ﷺ): (من استمع إلى حديثِ قومٍ وهم له كارِهونَ صُبَّ في أذنهِ الآنُكُ يومَ القيامةِ). رواە البخاري (٧٠٤٢).

واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک هەوڵ بدات گوێ لە قسەی قەومێک بگرێت ئەوان پێیان ناخۆش بێت، ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا مسی تواوەی لە گوێی دەکرێت). وێنە گرتنی خەڵک لەپێشترە بچێتە ژێر ئەم فەرموودەیە، چونکە وێنە خەزن دەکرێت و بڵاودەبێتەوە، لەسەر ئەمە بەلاو و فیتنە گەورەترە، لەسەر ئەمە دروست نییە مرۆڤ وێنەی کەس بگرێت مەگەر بە ئیزنی خۆی، هەتا ئەگەر بزاندرێت کەسەکە وێنەگرتنشی پێ دروستە لەڕووی شەرعەوە دروست نییە وێنەی بگرێت مەگەر ئیزنی لێ وەربگریت، بەتایبەتی ئەگەر بزاندرێت پێی ناخۆشە وێنەی بگیرێت. (فتح ذی الجلال والاکرام) لابن عثیمین (١٥/٣٢٩).

بەداخەوە لە حاڵەتی وا وێنەی خەڵک دەگیرێت کەسەکە زۆر زۆر پێی ناخۆشە، کەچی ئەم کردەوەیە لە تاوانەکە گەورەکانە، سۆشیال میدیای ئێستا یان خەڵک ڕەچاو ئەم شتانە ناکەن و هەستی خەڵک بریندار دەکەن.

ئەو کەسەی وێنەی دەگیرێت ئەم سێ حاڵەتەیە:

١- یان کەسەکە ڕازی یە و پێی خۆشە وێنەی بگیرێت، ئەمەیان دروستە.

٢- یان کەسەکە ڕازی نییە و پێی ناخۆشە وێنەی بگیرێت، ئەمەیان حەڕامە.

٣- نازانی کەسەکە پێی خۆشە یان پێی ناخۆشە، ئەمەیان دروست نییە و ئەسڵ وایە بێ ئیزنی وێنەی نەگیرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام