پرسیار: دروستە بە دوای جەنازەی کافر بکەوی؟
وەڵام: سەبارەت بە شوێن کەوتنی جەنازەی کافر هیچ بەڵگەی بڕاوە نەهاتوون، بەڵکو ئەوەی بەڵگەی بڕاوەی لەسەری هاتبێت نوێژ و دوعا بۆ کردنە.
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شوێن کەوتنی جەنازەی کافر، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە شوێن جەنازەی کافر بکەویت، بەڵگە:
١ـ شوێن جەنازە کەوتن بە نوێژ کردن لەسەر جەنازە دەچێت و نزیکە لێی، لەبەر ئەوەی بەگەورە دانانی بۆ مردووی تێدایە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە شوێن جەنازەی کافر بکەویت، بەڵگە:
١ـ ئاثار لە هاوەڵان و تابعی یەکان نەقل کراون.
٢ـ دروستە شوێن جەنازەی نزیک و خزم بکەویت، کافری تریش قیاس دەکەن لەسەر خزم و نزیک.
نوێژ و دوعا و شۆردنی کافر حەڕامە، شوێن جەنازە کەوتنیش باشتر وایە شوێنی نەکەویت، والڵە اعلم.