سەردێری پرسیار: لە دوای نوێژی عەسر هیچ نوێژی سونەت هەیە؟

بەرواری دانان :2023-08-04 کۆدی پرسیار:3024

پرسیار:

پرسیار: لە دوای نوێژی عەسر هیچ نوێژی سونەت هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە نوێژی سوننەتی دوای عصر دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانانان بۆ ئەوە چوون مەکروهە نوێژی سوننەتی (مطلق) ئەنجام بدەیت دوای نوێژی عصر تا خۆرئاوابوون، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن.

٢ـ نوێژی (ذوات الأسباب)، وەک نوێژی (تحية المسجد) و سوننەتی دەست نوێژ دروستە دوای عصر یان لە کاتی نەهی دا ئەنجام بدرێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، هەروەها دروستە نوێژ قەزا بکرێتەوە لەم کاتەدا.

٣ـ فەرموودە هاتوون پێغەمبەری خوا دوو ڕەکاعەتی ئەنجام داوە دوای عصر و لەسەریشی بەردەوام بووە، لەوانە:

ـ عن عَائِشَة رضي الله عنها قالت: (مَا تَرَكَ النَّبِيُّ (ﷺ) السَّجْدَتَيْنِ بَعْدَ العَصْرِ عِنْدِي قَطُّ).

وفي رواية لهما: (صَلَاتَانِ مَا تَرَكَهُمَا رَسُولُ اللهِ (ﷺ)  فِي بَيْتِي قَطُّ، سِرًّا وَلَا عَلَانِيَةً: رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ الْفَجْرِ ، وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعَصْرِ). رواە البخاري (٥٩١)، ومسلم (٨٣٥).

لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوو ڕەکات نوێژی دوای عصری لای من هەرگیز تەرک نەکردووە).

ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (دوو نوێژ پێغەمبەری (ﷺ) خوا لە مالی من هەرگیز تەرکی نەکردووە بە نهێنی و ئاشکرا، دوو ڕەکاعەت سونەتی پێش نوێژی بەیانی و دوو ڕەکاعەت سوننەتی دوای نوێژی عصر).

لە صحیح بوخاری دا هاتووە عائیشە دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوو ڕەکاعەتی دوای نوێژی عصری ئەنجام داوە لە ماڵەوە، لە مزگەوت نەیکردووە لە ترسی ئەوەی لەسەر ئوممەت گران بێت).

وتەی ڕاست ئەوەیە ئەم دوو ڕەکاعەتەی دوای نوێژ عصر تایبەتمەندی پێغەمبەری خوا بووە (ﷺ)، هەروەک ڕیوایەتی ئەبو داود هاتووە عائیشە دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوو ڕەکاعەت نوێژی دوای عصری دەکرد و نەهی لە خەڵکیش دەکرد نوێژ ئەنجام بدەن دوای عصر، هەروەها خۆی (وصال)ی دەکرد و نەهی لە (وصال) دەکرد). (فتح الباري) لابن حجر (٢/٦٤)، (عمدة القاري) بدرالدین العیني (٥/ ٨٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام