سەردێری پرسیار:حوکمی فرۆشتنی کتێبی ئاینی وەقف کراو؟

بەرواری دانان :2023-08-05 کۆدی پرسیار:3025

پرسیار:

پرسیار: حوکمی فرۆشتنی کتێبی ئاینی وەقف کراو؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو کتێبانەی وەقف کراون و بە بەلاش دابەش کراون بە وەقف نابێت کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێت، هەر کەسێک پێویستی پێ نەما با بیدات بە کەسێک پێویستی پێیەتی، ئەگەرنا دەتوانێ بیگۆڕێتەوە بە کتێبی تری وەقف کراو.

هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە وەقف بفرۆشیت و سەرفی بکەیت لە شتی باشتر هەتا ئەگەر وەقفەکە بەیەکجاری لە سوودیش نەکەوتبێت، کە ئەمە وتەی ئەبو یوسفی حەنەفی مەزهەبە، وە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمە و ابن تیمیە و شەوکانی یە، چونکە:

١ـ گۆڕینی وەقف بۆ شتی باشتر و چاکتر ئەمە مەبەستی سەرەکی وەقف و شەریعەتە، شتێکی باشە لە ڕووی شەرع و عەقڵەوە، چونکە ڕاکێشانی سوودی تێدایە. (السيل الجرار) للشوكاني لاپەڕە (٦٥٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام