سەردێری پرسیار: کامە ئاژەڵی دەریا حەڵاڵە و کامەی حەڕامە؟

بەرواری دانان :2023-08-05 کۆدی پرسیار:3026

پرسیار:

پرسیار: کامە ئاژەڵی دەریا حەڵاڵە و کامەی حەڕامە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ئاوەڵی ناو دەریا:

یەکەم: حەنەفی دەلێن: ماسی و حووت (هەنگ) بەھەموو جۆرەکانییەوە حەڵاڵن، جگە لەم دوانە ئەوانی تر حەڕامن، وەک: سەگی ئاوی، مار، ...ھتد، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (أُحِلَّت لكم ميتتانِ ودمانِ فأما الميتتان: فالحوت والجراد وأما الدمان: فالكبد والطِّحال).

دووەم: ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە کە ھەموو ئاژەڵانی ناو دەریا حەڵاڵن جگە لە بۆق و مار و تیمساح، چونکە بۆق و مار لە پیسەکانن، تیمساح خاوەن کەڵبەیە و دڕندەیە، پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (ھەموو خاوەن کەڵبەێکی دڕندە خواردنی حەڕامە).

سێیەم: ئیمام مالك و شافعی بۆ ئەوە چوون کە ھەموو ئەوانەی ناو دەریا حەڵاڵن، بەڵگە: (الحل ميتته): لأن ميتة مفرد مضاف؛ فيعم، والمفرد المضاف من صيغ العموم.

چوارەم: ھەندێک له زانايان دەلێن سەیری دەکەی وەک ئاژەڵی وشکانی، ئەگەر حەڵاڵ بوو ئەوە حەڵاڵە، ئەگەر حەڕام بوو ئەوە حەڕامە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی حەنەفی و شافعی. قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە ھەموو ئاژەڵانی ناو دەریا مردوو و زیندوویان حەڵاڵن، ئەوە مەزھەبی ئیمام مالکە). الجامع لأحکام القران (٢/١٩٣).

وتەی ڕاست هەموو ئاژەڵی ناو دەریا حەڵاڵن جگە لە بۆق و مار، تیمساحیش ئەگەر خۆتی لێ بەدوور بگریت باشە لەسەر وتەی هەندێک زانا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام