پرسیار: واجبە لەسەر پیاو ڕێگە بە خێزانی بدات بۆ مزگەوت ئەگەر ئیزنی لێ وەرگرت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە ئیزن دانی پیاو بە خێزانەکەی خۆی بۆ مزگەوت ئەگەر ئیزنی لە پیاوی وەرگرت، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سوننەتە پیاو ئیزن بدات بە خێزانی خۆی بۆ دەرچوون بۆ مزگەوت ئەگەر ئەمین بوو لە فیتنە، لەسەری حەڕام نییە قەدەغەی خێزانی بکات و تاوانبار نابێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:
١ـ عن ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: قال رسولُ اللهِ (ﷺ): (لا تَمْنعوا إماءَ اللهِ مساجِدَ اللهِ). أخرجه البخاري (٩٠٠)، ومسلم (٤٤٢).
ئەم نەهی کردنە بۆ کەراهەتە نەک بۆ حەڕام بوون. (المجموع) (٤/١٩٩).
٢ـ ئەگەر ئیزن دان بە خێزانی خۆی واجب بوایا لەسەر پیاو پێویستی نەدەکرد ئیزن لە پیاوی وەربگرێت، داوای ئیزن کردن لەپیاو ئاماژەیە بۆ ئەوە پیاو سەرپشکە لەنێوان ئیزن پێدان و ڕەت کردنەوە. (فتح الباري) لابن حجر (٢/٣٨٤).
٣ـ مافی پیاو لە مانەوەی ئافرەت لە ماڵەوە و چاودێری کردنی واجبە، ناکرێت وازی لێ بێنێت بۆ شتێک کە باشە و لەسەر ئافرەت واجب نییە کە نوێژی جەماعەتە. (المجموع) للنووي (٤/١٩٩).
٤ـ ئەگەر قەدەغەکردن ئافرەت بۆ مزگەوت لەسەر پیاو حەڕام بوایا ئەوە بۆ ئافرەت دروست دەبوو بچێت بۆ مزگەوت بێ ئەوەی ئیزن وەربگرێت لەپیاوەکەی، جا پیاوەکەی ویستی لێ بوایا یان ویستی لێ نەبوایا. (البيان والتحصيل) لابن رشد الجد (١٧/٦٢٩).
بن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمەیان دەبێ مقید بکرێ بەو حاڵەتەی ئەگەر ترسی فیتنە و زیانی نەبێت). (فتح الباري) (٥/٣١٩).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە لەسەر پیاو ئیزن بدات بە خێزانی بۆ مزگەوت ئەگەر ئیزنی وەرگرت، ئەگەر ئەمین بێ لە فیتنە، کە ئەمە وتەی ابن عبد البر و ابن حزم و شەوکانی و شنقطی و ابن باز و ابن عثیمینه، بەڵگە:
١ـ عن ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: قال رسولُ اللهِ (ﷺ): (لا تَمْنعوا إماءَ اللهِ مساجِدَ اللهِ). أخرجه البخاري (٩٠٠)، ومسلم (٤٤٢).
نەهی لەم فەرموودەیە بۆ حەڕام بوونە. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٤/٢٠١).
٢ـ عن ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهما، أنَّ النبيَّ (ﷺ) قال: (إذا استأذنَتْ أحدَكم امرأتُه إلى المسجدِ فلا يَمنعْها)، وفي روايةٍ: (إذا استأذنَكم نِساؤُكم باللَّيلِ إلى المسجدِ فأْذَنوا لهنَّ)، وفي روايةٍ: ((فقال بلالُ بنُ عبدِ اللهِ: واللهِ لنمنعهنَّ! قال: فأقْبَلَ عليه عبدُ اللهِ فسَبَّه سبًّا سيِّئًا ما سمعتُه سبَّ مِثلَه قطُّ، وقال: أُخبِرُكُ عن رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وتقول: واللهِ لنَمْنَعُهنَّ؟!). رواه البخاري (٥٢٣٨)، ومسلم (٤٤٢). والرواية الثانية: رواها البخاري (٨٦٥)، ومسلم (٤٤٢). والرواية الثالثة: رواها مسلم (٤٤٢).
ئەم کردەوەی ابن عمر بەڵگەیە حەڕامە قەدەغەی ئافرەت بکەیت بۆ مزگەوت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٢/٢٠٢).
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە سوننەتە پیاو ئیزنی بدات، واللە ٲعلم.