پرسیار: کەسێک ئەگەر نوێژی چێشت تەنگاو بکات (٣٦٠) خێری پێ دەگات، ئایا مرۆڤ زیکر ئەنجام بدات باشترە یان ئەم نوێژە ئەنجام بدات؟
وەڵام: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێ لەسەر نوێژی چێشت تەنگاو بەردەوام بیت، چونکە ئەگەر لەسەری بەردەوام بێت کەمتەرخەمی دەکەیت لە خێرەکانی تر، کەمتەرخەمی دەکەیت لە (سبحان الڵە) و (الحمدللە) و (اللە اکبر)، چونکە ئەمانەش خێرن (صدقة)ن، هەروەک فەرموودە هاتووە ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە: (فکل تسبيحة صدقة، وكل تحميدة صدقة
، وكل تكبيرة صدقة، وكل تهليلة صدقة، وأمر بالمعروف صدقة، وإماطة الأذى عن الطريق، وإعانة الرجل في دابته ... ویجزئ من ذلك رکعتان یرکعها من الضحی). ٲخرجە مسلم (٧٢٠).
وتەی ڕاست سوننەتە بەردەوام بیت لە ئەنجام دانی نوێژی چێشت تەنگاو، چونکە ئەگەر مرۆڤ نوێژی چێشت تەنگاویش ئەنجام بدات هەر کەمتەرخەمی هەیەتی، دەبێ نوێژێک بێت بە مەرج و ڕوکن و واجبەکانەوە ئەنجام بدرێت. فتح ذي الجلال والاکرام (٤/٢٨٩ـ٢٩٠).