پرسیار: حکیمەت لە نوێژی جەماعەت چییە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە حیکمەتی نوێژی جەماعەت دەڵێن:
١ـ هۆکارە بۆ چاندنی برایەتی لەنێوان موسڵمانان و یەکتر ناسین.
٢ـ بەدیارکەوتنی دروشمێکی گەورەی ئیسلام.
٣ـ ڕاهاتنی ئۆممەتی ئیسلامی لەسەر کۆبوونەوە و تەبا بوونیان و نەمانی ناکۆکی و تەفرەقە.
٤ـ ڕاهێنانی موسڵمان لەسەر جلەوی نەفس گرتن، شوێن کەوتنی ئیمام لە نوێژدا ڕاهێنانی نەفسە لەسەر دەست بەسەر نەفسدا گرتن.
٥ـ هەست کردنی موسڵمانان بە یەکسانی.
٦ـ پرسینی حاڵی موسڵمانان و هەژارەکان و نەخۆشەکان و هاوکاری کردنیان و یەکتر فێری دین کردن و ئامۆژگاری یەکتر کردن.
٧ـ هاندان و گورج بوونی موسڵمانان لەسەر عیبادەت.
٨ـ کۆبوونەوەی موسڵمانان لە کاتێکی دیاری کراودا پەروەردەیان دەکات نوێژ لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن.