پرسیار: سهبارهت به دهستگرتن له سهر سینگ و دهست گرتن له خوار ناوك له نوێژدا، ئهو خیلافهی له سهریهتی ئهگهر ڕوونكردنهوهیێكمان بدهیتێ سهبارهت به خیلافهكه و بهڵگهكانیان وه كامهی بهقوهتر و نزیكتر و ڕاستر و له سهر سوننهته، وهك ئێستا دهبینین زۆر باوه دهستگرتن له خوار ناوك به تایبهت له نێو گهنجان؟
وەڵام: جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان:
یەکەم: ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ھەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دادەنرێن، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی، بەڵگە:
١ـ عن وائل بن حجر رضي الله عنه قال: صليت مع رسول الله (ﷺ) فوضع يده اليمنى على يده اليسرى على صدره. روى ابن خزيمة (٤٧٩)، صححه الألباني في "تحقيق صحيح ابن خزيمة".
واتە: لە وائل بن حجر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : نوێژم لەگەڵ پێغەمبەر کرد (ﷺ) دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا بوو لەسەر سینگ.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ھەردوو دەستەکان لەژێر سینگ و سەرەوە ناوک دادەنرێن، کە ئەمە وتەیەکە لە مەزھەبی مالک و شافعی و ئەحمەد، بەڵگە:
١ـ عن غزوان بن جریر الضبي عن أبيه قال: (رأيت عليا رضي الله عنه يمسك بيمينه على الرسغ فوق السرة) رواه البيهقي (٣٠،٢٩/٢) وقال: إسناده حسن.
واتە: (عەلیم بینی خوا لێی ڕازی بێت بە دەستی ڕاستی مەچەکی دەستی چەپی گرتبوو لەسەرووی ناوک).
سێیەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون شوێنی دەست دانان لە ژێرەوەی ناوکە، کە ئەمە مەزھەبی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ئیسحاقە، بەڵگە:
١ـ قال علی: (إن مِن السُّنَّةِ في الصلاة وضع الأكف على الأكف تحت السرة) أخرجه أبو داود (٥٧٦).
واتە: عەلی خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (لە سونەتە لەناو نوێژ دەست لەسەر دەست دابنێیت لە ژێرەوەی ناوک).
چوارەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژخوێن بەئارەزووی خۆیەتی ھەردوو دەستەکانی لەسەر ناوک دابنێت یان سەرەوەی ناوک یان ژێرەوەی ناوک، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ئەوزاعی و ابن منذرە، بەڵگە:
١ـ فەرموودە ھاتووە دەستی لەسەر دەست داناوە، بەڵام هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون شوێنی دیار کردبێت، بەڵگەیە بەئارەزووی خۆتە.
شێخ الألباني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانانی ھەردوو دەست لەسەر سینگ فەرموودە لەسەری جێگیر بووە، پێچەوانەی یان فەرموودەی لاوازە یان ھیچ ئەصل و ئەساسی نییە). (صفة صلاة النبي صلى الله عليه وسلم) لاپەڕە (٦٩).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتراوە: ھەردوو دەست لە ژێرەوەی مل دادەنرێت، وتراوە: لەسەر ناوک، وتراوە: لە ژێرەوەی ناوک، ئەوانەی دەڵێن ھەردوو دەستەکان لەژێرەوەی مل دادەنێیت بەڵگەیان: (فصل لربك وانحر) [الکوثر: ٢]، دەڵێن: ماناکەی ئەوەیە دەستی ڕاست لەسەر چەپ دابنێی لە ژێرەوەی مل.
ئەوانەی دەڵێن ھەردوو دەست لە ژێرەوەی ناوک دادەنێیت یان لەسەر ناوک بەڵگەیان فەرموودەی عەلی یە خوا لێی ڕازی بێت، بەڵام فەرموودەکە لاوازە.
ئەوەی نزیک بێت لە سوننەت فەرموودەی وائل بن حجرە خوا لێی ڕازی بێت کە ھەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دابنێیت). فتح ذي الجلال والإكرام (٣/١٤١).
وتەی ڕاست نوێژخوێن سەرپشکە لە دەست لەسەر یەک دانان لە حاڵەتی قیام، لەسەر سینگ دادەنێت یان سەرووی ناوک یان ژێر ناوک، ترمذی ئەم وتەی داوەتە پاڵ چەندین زانا و هاوەڵان و تابعییەکان. (سنن الترمذي) (١/٣٣٨)، (الأوسط) لابن المنذر (٣/٩٤)، (المجموع) للنووي (٣/٣١٣).
ئەو وتەی دەڵێت دەست لەژێر مل دادەنێیت وتەیەکی شازە.