پرسیار: حوکمی کڕینی زێڕ بە ئۆنڵاین؟
وەڵام: کڕینی و فرۆشتنی زێڕ بە ئۆنڵاین دوو حاڵەتە:
یەکەم: کڕیار و فرۆشیار ڕێک دەکەون لەسەر نرخی زێڕ و حەق دەست، وەسلیش دەکرێت، کاتێک زێڕ دەگاتە دەست نرخی بەرزبووبێتەو یان نزم بووبێتەوە ئەوان هەر لەسەر ڕێکەوتنی خۆیانن، ئەمەیان ڕیبایە و حەڕامە، چونکە دەست بە دەستی تێدانییە.
دووەم: کڕیار و فرۆشیار ڕێک نەکەوتوون لەسەر نرخی زێڕ، چونکە زێڕ جوولەی زۆرە و نرخ خێرا دەگۆڕدرێت، بەڵکو کەی زێڕ گەیشت بەدەست کڕیار نرخی ئەو کاتە حساب دەکرێت، ئەمەیان هیچ کێشەی تێدانییە، چونکە نرخ نەبڕدراوەتەوە و لەسەری ڕێک نەکەوتوون، سەبارەت بە حەق دەست بەرزی و نزمیەکەی کەمترە، بەڵام نابێت لەسەر ئەوەش ڕێک بکەون، چونکە حەق دەستی خەناوکەیەکی گەورە ئەگەر (١٥٠٠) دۆلار بێت، دۆلار لەناکاو دابەزێت یان بەرز بێتەوە بەدینار دەگۆڕدرێت.