پرسیار: کەسێکی زێڕی کڕیوە لە زێڕینگر پارەی تەواوی لانییە، دروستە هەندێک پارە لە زێڕینگر وەربگرێت بۆ ئەوەی نەبێتە ڕیبا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کڕینی و فرۆشتنی زێڕ بە قەرز دەبێتە ڕیبا و حەڕامە، سەبارەت بە کڕینی زێڕ لە زێڕینگر و پارە لێ قەرزکردن بۆ ئەوەی نەبێتە ڕیبا حەڕامە، چونکە:
١ـ زێڕینگر ئەگەر بۆ بەرژەوەندی خۆی نەبێت پارە بە قەرز ناداتە کڕیار.
٢ـ ئەمە فێل کردنە بۆ کڕینی زێڕ بە قەرز، کە پارە قەرزکردن لە زێڕینگر دێنێتە ناو کڕین و فرۆشتنەکە.
چارەسەر ئەوەیە دەبێ کڕیار پارە لە کەسێکی تر قەرز بکات نەک لە زێڕینگر.