سەردێری پرسیار:حیکمەت چییە نوێژی عیشا و بەیانی لەسەر دووڕوو گرانە؟

بەرواری دانان :2023-08-13 کۆدی پرسیار:3039

پرسیار:

پرسیار: حیکمەت چییە نوێژی عیشا و بەیانی لەسەر دووڕوو گرانە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن أبي هريرة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (أَثْقَلُ الصَّلاةِ عَلَى الْمُنَافِقِينَ صَلاةُ الْعِشَاءِ وَصَلاةُ الْفَجْرِ، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِيهِمَا لأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا). أخرجە البخاري في کتاب (الأذان)، باب (فضل العشاء في جماعة) (٦٥٧)، ومسلم (٦٥١).

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگڕێنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (گرانترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا و نوێژی بەیانی یە، ئەگەر بیانزانیبا چ خێرێک لەم دوو نوێژە دایە ئەوە دەهاتن بۆ نوێژ لەسەر دەست و ئەژنۆ).

فەرموودەکە بەڵگەیە هەموو نوێژەکان لەسەر دووڕووەکان گرانن، گرانترینیشیان نوێژی عیشا و بەیانی یە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِذَا قَامُوٓاْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُواْ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلٗا١٤٢﴾ [النساء: 142]، نوێژی عیشا و بەیانی لەسەر دووڕوو گرانە لەبەر دوو شت:

یەکەم: نوێژی عیشا کاتی پشووە دوای ماندووبوونی ڕۆژ، نوێژی بەیانیش کاتی خۆشی نووستنە لە هاوین و زستاندا.

دووەم: ڕیا لەم دوو نوێژەدا شاراوەیە زۆربەی جار، چونکە خەڵک ئەوان نابینێت لەبەر تاریکایی، چونکە ئەوەی تووشی ڕیا بووە بینینی خەڵک هانی دەدات کردەوە ئەنجام بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام