پرسیار: ئیمام نوێژ بۆ خەڵک کورت بکات یان درێژ بکات یان مام ناوەند؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەت وایە ئیمام نوێژ کورت بکاتەوە، چونکە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکێک لە ئێوە پێش نوێژی بۆ خەڵک کرد با نوێژ خەفیف بکات، چونکە کەسی بچووک و بە تەمەن و لاواز و خاوەن ئیش لەناو نوێژخوێنانن، ئەگەر نوێژی بە تەنیا کرد با نوێژ درێژ بکات چۆنی بوێت). أخرجە البخاري (٧٠٣)، ومسلم (٤٦٧).
نوێژ کورت کردن چەند سوودی هەیە:
١- نەرم و نیانی و سۆز و بەزەیی بۆ نوێژخوێنانی تێدایە.
٢- ڕاکێشانی خەڵکە بۆ خۆشویستنی نوێژ.
٣- بانگکردنی خەڵکە بۆ نوێژی جەماعەت و بەردەوام بوون لەسەر جەماعەت.
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەم زانیوە جیاوازی هەبێت لەسەر سوننەتی نوێژ کورت کردن بۆ ئەو کەسەی پێش نوێژی دەکات). التمهید (١٩/١١-١٢).