پرسیار: کەسێک ئەگەر نوێژی واجبی ئەنجام دابێت ئەگەر هاتە مزگەوت واجبە لەسەری نوێژ لەگەڵ ئیمام دووبارە بکاتەوە؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن سوننەتە (واتە: خێرە و لە دینە) نوێژ دووبارە بکەیتەوە، بەڵگە:
عَنْ يَزِيدَ بنِ الأَسْوَدِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّهُ صَلَّى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) صَلاةَ الصُّبْحِ، فَلَمَّا صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ)، إِذَا هُوَ بِرَجُلَيْنِ لَمْ يُصَلِّيَا، فَدَعَا بِهِمَا فَجِيءَ بِهِمَا تَرْعُدُ فَرَائِصُهُمَا، فَقَالَ لَهُمَا: (مَا مَنَعَكُمَا أَنْ تُصَلِّيَا مَعَنَا) قَالا: قَدْ صَلَّيْنَا فِي رِحَالِنَا، قَالَ: (فَلا تَفْعَلا، إِذَا صَلَّيْتُمَا فِي رِحَالِكُمَا ثُمَّ أَدْرَكْتُمَا الإِمَامَ وَلَمْ يُصَلِّ فَصَلِّيَا مَعَهُ، فَإِنَّهَا لَكُمَا نَافِلَةٌ) أخرجە أحمد (٢٩/١٨)، وأبو داود في کتاب (الصلاة)، باب (فیمن صلی في منزلە ثم أدرك الجماعة یصلي معهم)، (٥٧٥-٥٧٦)، والترمذي (٢١٩)، والنسائي (٢/١١٢)، وابن حبان (١٥٦٤-١٥٦٥).
واتە: لە یزید بن الأسود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت کە نوێژی بەیانی لەگەڵ پێغەمبەری خوا (ﷺ) کرد، کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی تەواو کرد دیار بوو دوو پیاو نوێژیان ئەنجام نەدابوو لەگەڵ خەڵک، بانگیانی کرد کاتێک هاتنە لای پێغەمبەری خوا تەنیشتەکانیان دەلەرزی لە ترسان، پێغەمبەری خوا (ﷺ) پێیانی فەرموو: (چی قدەغەی ئێوەی کرد نوێژمان لەگەڵ بکەن)، وتیان: ئێمە نوێژمان کردووە لە مالی خۆمان، فەرمووی: (وا مەکەن، ئەگەر نوێژتان کرد لە ماڵەوە و پاشان گەیشتن بە ئیمام نوێژی کردبێت نوێژی لەگەڵ بکەن، چونکە ئەو نوێژە بۆ ئێوە دەبێتە سوننەت).
فەرموودەکە بەڵگەیە دووبارە کردنەوەی نوێژی جەماعەت واجبە، لەبەر وتەی: (فصلیا)، چونکە فەرمانی کردووە، ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجب بوونە، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد.
هەموو زانایان یەک دەنگن سوننەتە (واتە: خێرە و لە دینە) نوێژ دووبارە بکەیتەوە، جیاوازی هەیە واجبە یان سوننەتە دووبارە بکاتەوە، باشتر وایە نوێژخوێن نوێژ دووبارە بکاتەوە بە تایبەتی لە مزگەوت، چونکە شەرع لەگەڵ جەماعەت و یەک بوونە نەک تەفرەقە، بۆ ئەوەی کەس گومانی خراپی پێ نەبات بۆچی نوێژ بە جەماعەت ناکات.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرمان کردن لە وتەی: (فصلیا معە) بۆ واجب بوون نییە، بە بەڵگەی: (فإنها لکما نافلة)، نوێژی سوننەت واجب نییە، چونکە ئەسل وایە سوننەت زیادەیە لەسەر واجب، کەواتە فەرموودەکە بەڵگەیە دووبارە کردنەوە واجب نییە، سەبارەت بە وتەی: (فلا تفعلا)، وتەی: (فصلیا)، نابنە بەڵگە بۆ واجب بوون، چونکە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە کە نوێژەکە بۆیان بە سوننەت حساب دەکرێت). فتح ذي الجلال والإکرام (٤/٣٥٩).