پرسیار: کەسێک نوێژی واجبی ئەنجام داوە ئایا دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە ئەگەر جەماعەتێکی بینی لە مزگەوتیش نەبێت؟
وەڵام: عَنْ يَزِيدَ بنِ الأَسْوَدِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّهُ صَلَّى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) صَلاةَ الصُّبْحِ، فَلَمَّا صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ)، إِذَا هُوَ بِرَجُلَيْنِ لَمْ يُصَلِّيَا، فَدَعَا بِهِمَا فَجِيءَ بِهِمَا تَرْعُدُ فَرَائِصُهُمَا، فَقَالَ لَهُمَا: (مَا مَنَعَكُمَا أَنْ تُصَلِّيَا مَعَنَا) قَالا: قَدْ صَلَّيْنَا فِي رِحَالِنَا، قَالَ: (فَلا تَفْعَلا، إِذَا صَلَّيْتُمَا فِي رِحَالِكُمَا ثُمَّ أَدْرَكْتُمَا الإِمَامَ وَلَمْ يُصَلِّ فَصَلِّيَا مَعَهُ، فَإِنَّهَا لَكُمَا نَافِلَةٌ) أخرجە أحمد (٢٩/١٨)، وأبو داود في کتاب (الصلاة)، باب (فیمن صلی في منزلە ثم أدرك الجماعة یصلي معهم)، (٥٧٥-٥٧٦)، والترمذي (٢١٩)، والنسائي (٢/١١٢)، وابن حبان (١٥٦٤-١٥٦٥).
واتە: لە یزید بن الأسود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت کە نوێژی بەیانی لەگەڵ پێغەمبەری خوا (ﷺ) کرد، کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی تەواو کرد دیار بوو دوو پیاو نوێژیان ئەنجام نەدابوو لەگەڵ خەڵک، بانگیانی کرد کاتێک هاتنە لای پێغەمبەری خوا تەنیشتەکانیان دەلەرزی لە ترسان، پێغەمبەری خوا (ﷺ) پێیانی فەرموو: (چی قدەغەی ئێوەی کرد نوێژمان لەگەڵ بکەن)، وتیان: ئێمە نوێژمان کردووە لە مالی خۆمان، فەرمووی: (وا مەکەن، ئەگەر نوێژتان کرد لە ماڵەوە و پاشان گەیشتن بە ئیمام نوێژی کردبێت نوێژی لەگەڵ بکەن، چونکە ئەو نوێژە بۆ ئێوە دەبێتە سوننەت).
ڕیوایەت هاتووە: (ثم أتیتما إلی مسجد جماعة)، بەڵگەیە دووبارە کردنەوە مەبەست پێی نوێژی جەماعەتە لە مزگەوت، زانایان دەلێن دروست نییە نوێژی واجب دووبارە بکەیتەوە مەگەر هۆکارێکی ڕێگە پێدراو هەبێت، چونکە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (لاتصلوا صلاة فی یوم مرتین). رواە ابو داود و النسائی، واتە: نوێژ مەکەن دووجار لە ڕۆژێکدا، بەلام ئەگەر هۆکاری ڕێگەپێدراو هەبوو دروستە وەک نوێژ دووبارە کردنەوە لەم حالەتانانە:
یەکەم: نوێژ دووبارە دەکەیتەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی جماعەت:
- ئەگەر نوێژی واجبت لە مال کردبێت، دواتر لە مال دەرچووی بۆ مزگەوت هێشتا خەلک لە مزگەوت دا نوێژ دەکەن، لەم حالەتە سونەتە نوێژیان لە گەل بکەیت کە ئیجماع هەیە سوننەتە (واتە لە دینە بەلگەی لەسەر هاتووە)، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا واجبە یان سونەتە.
- ئەگەر نوێژی واجبت لە مزگەوتێک کرد پاشان چووی بۆ مزگەوتێکی تر هێشتا نوێژی واجبیان نەکردووە یان لە ناو نوێژ دان، لەم حالەتەش سوننەتە نوێژیان لە گەل بکەیت، هەندێک زانا دەلێن کردنەوەی نوێژی دووەم واجبە بۆ ئەو کەسەی کە لەمال نوێژی کردووە بەلام ئەگەر لە مزگەوتێک بکەیت بچیت بۆ مزگەوتێکی تر سوننەتە نوێژی دووەم بکەیت، وە لە هەردوو حالەت دا نوێژی یەکەم بۆی بە واجب حساب دەکرێ و هی دووەم بەسونەت حساب دەکرێ.
- ئەگەر کەسێک نوێژی لە مالەوە کرد یان لە مزگەوت دواتر چووە مالێک ئەو مالە نوێژیان دەکرد بە جەماعەت یان دەستیان کرد بە جماعەت، زانایان دەلێن دروستە، بەلام ئەم حالەتە وەک حالەتی یەکەم و دووەم نییە، چونکە جەماعەتی مزگەوت زۆر جیاوازترە لەگەل هی مالەوە، بۆ ئەوەی لە مزگەوت تەفرەقە دروست نەبێت یان گومانی خراپ بۆ ئیمام و خەلک دروست نەبێت.
- ئەگەر کەسێک هاتە مزگەوت تۆ نوێژت کردووە دەتوانی نوێژی لە گەل بکەیت لەبەر پاداشتی جەماعەت.
- ئەگەر تۆ نوێژت لە مزگەوتێک کرد دەتوانی بچیت بۆ مزگەوتێکی تر ئیمامەتی بکەیت.
دووەم: نوێژ دووبارە دەکەیتەوە چونکە ڕوکنەکانی نوێژت نەکردووە یان مەرجەکانی نوێژت نەکردووە، ئەمەیان دروستە و بەلکو واجبە، چونکە بە نەکردنی ڕوکنی نوێژ یان مەرجی نوێژ ، نوێژ بەتالە.