پرسیار: بازنم بە دروستکردن داوە لەلای زێڕینگر، ئایا پارەکەی بە نرخی کامە ڕۆژ پێی بدەم، ئەو ڕۆژەی دەگەڕێتەوە یان ئەو ڕۆژەی بە ڕادانی دەدەم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حەڕامە لەو ڕۆژەی بەڕادان دەدەیت پارەی زێڕ و حەق دەستی پێ بدەیت، چونکە نرخ دەگۆڕدرێت، دەبێت بە نرخی ئەو ڕۆژە بێت کاتێک تەواو دەبێت و وەردەگرێت.
هەروەها کڕیار دەتوانێت زێڕی شکاو (کسر) لە زێڕینگر بکرێت، پاشان زێڕەکە بدات بە زێڕینگر بۆ ئەوەی بەو زێڕە بازن دروست بکات، چونکە زێڕینگر ئەم زێڕە شکاوە دەدات بە وەرشە بۆ ئەوەی بازن دروست بکات، ئەمە ڕێگایەکی باشە، چونکە زۆرجار کڕیار لەو کاتە زێڕ دەکڕێت یان بەڕادان دەدات کاتێک نرخ دادەبەزێت، بۆیە ئەگەر زێڕی شکاو بکڕێت زێڕەکە هی خۆیەتی و بە هەرزانی کڕیویەتی، کاتێ بازن تەواو دەبێت دوای چەند ڕۆژێک یان هەفتە ئەگەر زێڕ نرخی گرانیش بووبێت هیچ زیانی بەرناکەوێت، کاتێک تەواو بوو حەق دەستیش پێ دەدات.