پرسیار: حکیمەت چییە سوننەتە ڕیزی پێشەوە یان نوێژخوێنان لە ئیمام نزیک بن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە لە ئیمام نزیک بیتەوە و ڕیزی یەکەم لە ئیمام نزیک بێت، بەڵگە:
عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) رَأَى فِي أَصْحَابِهِ تَأَخُّرًا، فَقَالَ: (تَقَدَّمُوا فَائْتَمُّوا بِي وَلْيَأْتَمَّ بِكُمْ مَنْ بَعْدَكُمْ) رواه مسلم (٤٣٨).
واتە: لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) هاوەڵانی بینی دواکەوتوون، فەرمووی: (وەرنە پێش شوێن من بکەون بۆ نوێژ، ئەوانەی دوای ئێوەش شوێن ئێوە دەکەون).
نزیک بوونەوەی ڕیزی یەکەم لە ئیمام چەند سوود و حیکمەتی تێدایە، لەوانە:
- ئەگەر ئیمام لەناو نوێژ کەسێکی لە جێگای خۆی دانا، جا لەبەر دەست نوێژ شکان بێت یان هەر هۆکارێکی تری شەرعی.
- شوێن نوێژی ئیمام دەکەون و سوودی لێ دەبینن بەتایبەتی ئەگەر ئیمام کەسێکی شارەزا بێت.
- ئیمام ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر هەڵەی کردن لەناو نوێژ.