سەردێری پرسیار: ئەگەر ئیمام لە نوێژدا بوو بیری هاتەوە کە بە دەست نوێژ نیە یان بە هۆکارێک دەست نوێژی شکا لەم حالەتەدا چیبکات؟

بەرواری دانان :2023-08-19 کۆدی پرسیار:3054

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر ئیمام لە نوێژدا بوو بیری هاتەوە کە بە دەست نوێژ نیە یان بە هۆکارێک دەست نوێژی شکا لەم حالەتەدا چیبکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: ئەگەر ئیمام دەست نوێژی شکا کەسێک لە جێگای خۆی دادەنێت، جێگری ئیمام نوێژ بە خەلک دەکات و نوێژەکەیان دروستە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەم حالەتە ئیمام واز لە نوێژ دەھێنێت، وە فەرمان دەکات کەسێکی تر لە جێگای خۆی دادەنێت و نوێژ بۆ خەلک تەواو دەکات). (فتاوى الشيخ ابن عثيمين) (15/154).

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت: (ئەگەر ھۆکار بۆ ئیمام دروست بوو کەسێک لە جێگای خۆی دابنێت لە ڕکوع یان سوجدە، ئەوا دەبێت کەسێک لە جێگای خۆی دابنێت، ھەروەک چۆن کەسێک لە جێگای خۆی دادەنێت کاتی قیام (حالەتی قورئان خوێندنەوە) و حالەتی تر ، جێگری ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە لە سوجدە بە تکبیر "واتە: اللە أکبر"، وە ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە بێ تکبیر، بۆ ئەوەی شوێنی نەکەون، نوێژی خەلک بەتاڵ نابێت ئەگەر سەری خۆیان بەرز بکەن بە تکبیر و سەربەرز کردنی ئیمام " واتە ئەو ئیمامەی کەسێکی لە جێگای خۆی دادەنا") (الموسوعة الفقهية الكويتية) (3/253).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام