پرسیار: کەسێک نوێژخوێنێک دەکاتە ئیمام و نوێژ بەدوایەوە دەکات بێ ئەوەی کەسەکە بزانێت ئیمامە، ئایا نوێژی دروستە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی دروستە، بەڵگە:
عَنْ زَيْدِ بنِ ثَابِتٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: احْتَجَرَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) حُجْرَةً مُخَصَّفَةً فَصَلَّى فِيهَا فَتَتَبَّعَ إِلَيْهِ رِجَالٌ، وَجَاءُوا يُصَلُّونَ بِصَلاتِهِ، الْحَدِيثَ وَفِيهِ: (أَفْضَلُ صَلاةِ الْمَرْءِ فِي بَيْتِهِ إِلَّا الْمَكْتُوبَةَ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە زید بن ثابت دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) حوجرەیەکی بچووکی بۆ خۆی لە مزگەوت دروستکرد لە پەلکی دار خورما، نوێژی تێدا دەکرد (لە مانگی ڕەمەزاندا) و پیاوانێک شوێنی کەوتن، نوێژیان دەکرد بەدوای نوێژیەوە، فەرمووی: (باشترین نوێژی مرۆڤ ئەو نوێژەیە کە لە ماڵەوە ئەنجامی دەدات جگە لە نوێژی واجب).
فەرموودەکە بەڵگەیە نییەت گۆڕین بۆ ئیمامەتی کردن لەناو نوێژدا دروستە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی بە تەنیا کرد، دواتر هاوەڵان بەدوایەوەیە نوێژیان کرد، وتەی ڕاست نیەتی ئیمامەتی کردن لەناو نوێژدا بۆ نوێژی واجب و سوننەت دروستە.
فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە کەسێک بکەویت و بکەیت بە ئیمام بێ ئەوەی کەسەکە بزانێت ئیمامە، کە ئەمە وتەی ئیمام مالکە ڕەحمەتی خوای لێ بێت، نموونە: ئەگەر دوو کەسە کەسێک ببینن نوێژ دەکات، دروستە بکەن بە ئیمام بێ ئەوەی ئیمام بزانێت و نوێژیشیان دروستە، ئەوەی زانراو بێت لای ئێمە (واتە: لای حەنابلە) دەبێت ئیمام نییەتی ئیمامەتی بێنێت و مأمومیش نییەتی مأمومی بێنێت.
بەڵگەی ئیمام مالک پێغەمبەری خوا (ﷺ) جاری یەکەم نەیزانی نوێژی بەدایەوە ئەنجام دەدەن تا تەواو بوو لە نوێژ، سەبارەت بە وتەی: (قد علمت صنیعکم أو رأیت صنیعکم)، لەوانەیە ئەمەیان باسی جاری دووەم بێت، چونکە سێ شەو مایەوە. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٤/٣٩٩).