پرسیار: گەر ئیمام نوێژێکی سونەتی بۆ کۆمەڵێک دەکرد بۆ نمونە شەونوێژ گەر کەسێک هاتوو نوێژی عیشای نەکردبوو دروستە لەگەڵ ئیمام دەست پێ بکات لەکاتێکدا هی ئیمام سونەت بێ (٢) ڕەکاعەت بێ و هی کەسەکە فەرز (٤) ڕەکاعەت بێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ دروستە نوێژ بەدوای ئیمامێکەوە بکەیت نوێژی ئیمام سوننەت بێت و هی مٲموم واجب بێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، لەبەر ئەوەی معاذ نوێژی عیشای لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) دەکرد و دەگەڕایەوەیە پێش نوێژی بۆ قەومەکەی دەکرد، نوێژی یەکەمی واجب بوو و هی دووەمی سوننەت بوو.
٢ـ کاتێک ئیمام دوو ڕەکاعەت دەکات سەلام دەداتەوە مٱموم نوێژی خۆی تەواو دەکات کە دوو ڕەکاعەتی ماوە.