سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر نوێژ کردنی ئیمام بۆ خەڵک بە دانیشتەوە؟

بەرواری دانان :2023-08-21 کۆدی پرسیار:3059

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر نوێژ کردنی ئیمام بۆ خەڵک بە دانیشتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دروستە ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژ بکات و نوێژی بەتال نییە، زانایان دەڵڵێن نوێژ کردن بە وەستانەوە (بە پێوە) ڕوکنی نوێژە، ئیمام کاتێک بە دانیشتنەوە نوێژ دەکات ئەم دوو حالەتانەن:

یەکەم: نوێژی واجب بە دانیشتنەوە بۆ خەلک دەکات بێ عوزر، واتە بێ ئەوە نەخۆش بێت یان نەتوانێت، ئەمەیان نوێژی بەتالە، نابێت خەلک بەدوای ئەم ئیمامە نوێژ بکەن، بەڵام نوێژی سونەت ئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژ بکات بێ عوزر نوێژی دروستە و بەڵام نیوەی خێری بۆی دەنووسرێت.

دووەم: ئیمام نوێژ دەکات بە دانیشتنەوە عوزری هەیە، جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا دروستە نوێژ بکەیت لە دوای ئیمامێک کە بەدانیشتنەوە نوێژ دەکات کە عوزریشی هەیە، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە نوێژ بە دوای ئیمام بکەیت ئەگەر ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژ بکات، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەت ئیمام کاتێک نەخۆش دەبێت یان ناتوانێت بە پێوە بوەستێت کەسێک لە جێگای خۆی دابنێت، چونکە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت دروستی ئیمامەتی ئەو کەسە، وە لە جیاوازی نێوان زانایانیش ڕزگار دەبێت، چونکە نوێژی ئەو کەسەی بە پێوە دەکات تەواوترە، سونەتە ئیمام نوێژی تەواو تر بێت). المغنی (٢/٢٨).

٢ـ حەنابلە بۆ ئەوە چوون بۆ ئەو ئیمامە دروستە کە ئیمامی دیاریکراوی مزگەوت بێت و ئومێدی چاک بوونەوەی هەبێت. هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حوکمەکە عامە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئیمامی دیاریکراو و ئیمامی تر، لەبەر گشتیەتی وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ): (وَإِذَا صَلَّى قَائِمًا فَصَلُّوا قِيَامًا وَإِذَا صَلَّى قَاعِدًا فَصَلُّوا قُعُودًا أَجْمَعِينَ)، تایبەت کردن پێویستی بە بەڵگەیە، هیچ بەڵگە نەهاتوون تایبەتی کردبێت، کە ئەمە وتەی ڕاستە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و عبد الرحمان السعدی یە. (الإنصاف)، (المختارات الجلیة) لاپەڕە (٤٢).

٣ـ وتەی ڕاست ئەگەر سەرەتای نوێژ ئیمام نوێژی کرد بە دانیشتنەوە، ئەوە ئەوانەی دوای ئیمامیش بە دانیشتەوە نوێژ دەکەن، بەلام ئەگەر سەرەتای نوێژی بە پێوە کرد (واتە: بە وەستانەوە کرد) دواتر بەدانیشتنەوە نوێژی تەواو کرد، ئەوە ئەوانەی دوای ئیمام بە پێوە نوێژی خۆیان تەواو دەکەن، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و هەندێک شافعی یەکانە و وتەی ابن عثیمینە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام