پرسیار: ناوی (ملك) بۆ خوای گەورە ماناکەی چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن (مالك)، واتە: خاوەن، لە سورەتی فاتحە سیفەتی چوارەمی ناوی (اللە)یە. خوێندنەوەی تر هاتووە: (ملك)، لەسەر وەزنی (فعل) (صفة مشبهة)یە دەلالەت لەسەر جێگیر بوونی مولکی و بەردەوامی دەکات، مامەڵەی تەواو تێدا دەکات لە فەرمان و نەهی کردندا. خوێندنەوەی (ملك) کە بە مانای پادشا و فەرمانڕەوا دێت گشتی ترە لە خوێندنەوەی (مالك) کە بە مانای خاوەن دێت، هەموو مەلیکێک مالیکە، بەڵام هەموو مالیکێک مەلیك نییە. هەندێک ئەهلی عیلم دەڵێن خوێندنەوەی (مالك) گشتی ترە لە (ملك).